وەزیری بەرگری ئێران: مووشەکی بالستیکمان تاقی نەکردۆتەوە

0
586

ڕۆژی کورد: هەروەک لە هەواڵەکانی دۆینێ دووشەممەی ڕۆژی کورددا هاتبوو، هەواڵدەریی فارس ڕۆژی دووشەممە 20ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە زاری سەردار عەبدووڵڵاهی، جێگری گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران بڵاوی کردەوە کە ئەو مووشەکە، دوو حەوتوو بەر لە ئێستا بڵاو کراوەتەوە، بەڵام وەزریری بەرگریی ئێران ئەو هەواڵە بە ناڕاست دەزانێ.

سەرتیپ حوسێن دیهقان، وەزری بەرگریی ئێران، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 20ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، ئەو هەواڵەی وەدرۆ خستەوە و گوتی هەواڵی تاقیکردنەوەی مووشەکی بالستیکی بە مەودای برەوەیی ٢ هەزار کیلۆمیتری وەدرۆ خستەوە.

لەوبارەوە ماڵپەڕی ئیسنا ڕایگەیاند، دیهقان پێداگریی لەسەر ڕاگیرانی بەرنامەی مووشەکیی ئێران کردووە و گووتوویەتی: “تاقیکاری مووشەکیمان بەو برەوییەی (بورد) کە میدیاکان نووسیویانە، نەبووە”.

شایانی باسە، وەزیری بەرگریی کۆماری ئیسلامی وڵاتانی بیانی بەوە تاوانبار کرد کە لە ناوچەکە دۆخێکی ئاڵۆز و پڕتەنگژە دەخوڵقێنن و بە بڵاو کردنەوەی هەندێ هەواڵ بە نیازن ترس لە ئێران لە ناوچەکەدا پەرە پێبدەن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.