Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ دوو ئەندامی یانەی “ئیسکی”ـی ئێران داوای پەنابەرییان لە سوید کردووە

دوو ئەندامی یانەی “ئیسکی”ـی ئێران داوای پەنابەرییان لە سوید کردووە

0
1461

ڕۆژی کورد: پێشتر میدیاکانی ئێران بڵاویان کردبۆوە کە هۆکاری نەگەڕانەوەی دوو یاریزانی یانەی نەتەوەیی ئێران لە وڵاتی سوید و وەدواکەوتنیان و گەڕانەوە ڕاهێنەرەکەیان بە تەنیا، بە هۆی دزرانی کەل و پەلی ئەو وەرزشوانانە لە فڕۆکەخانەی سوید بووە، بەڵام ئێستا هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو دوو یاریزانە خۆیان نەگەڕاونەتەوە و داوای پەنابەرییان لەو وڵاتە کردووە.

ئەو دوو یاریزانە بۆ بەشداری کردن لە کێبڕکێکانی “ڕۆل ئیسکی” چووبوونە باژێڕی گوتنبێرگ لە وڵاتی سوید بەڵام دوای یارییەکان نەگەڕاونەتەوە ئێران و داوای پەنابەرییان لە وڵاتی سوید کردووە.

 ماڵپەڕی “ستۆکهۆڵمیان” کە ماڵپەڕێکە بۆ فارسی زمانەکانی سوید بڵاو دەبێتەوە شوناسی ئەو دوو وەرزشوانەی وەها ڕاگەیاندووە: “ئەو دوو ئیسکیبازە لێهاتووە کە ئەندامی یانەی نەتەوەیی ئێرانن، یاسین شمشەکی 28 ساڵە و خێزانەکەی سەمانە کیا 26 ساڵەن”.

ئەو ماڵپەڕە هەروەها دەڵێ: “ئەو ژن و مێردە وەرزشوانە ئێرانیە، ئێستا لە ستۆکهۆڵمن و بە ماڵپەڕی ستۆکهۆڵمیان ڕاگەیاندووە کە لە کۆتاییەکانی مانگی ئوت، هاوڕێ لەگەڵ مستەفا میرهاشمی، سەرڕاهێنەری یانەی ئیسکیی بیابان پێوی، بە مەبەستی بەشداری لە کێبڕکێکانی “ڕۆڵ سکی” هاتبوون بۆ سوید و ئێستا داوای پەنابەرییان لەو وڵاتە کردووە”.

 سەید عەبدی ئیفتخاری، سەرۆکی فیدراسیۆنی ئیسکیی ئێران ئەو هەواڵەی بە ناڕاست زانیوە و گوتوویەتی هۆکاری درەنگ گەڕانەوەی یانەکە بۆ ئێران، دزرانی جانتا و کەرەستەکانی ئەو ئیسکیبازانە بووە.

لە وڵامی ئەو پرسیارە کە ئەدی چٶنە سەرڕاهێنەرەکە بەتەنیا گەڕاوەتەوە بۆ ئێران ، ئیفتخاری گوتوویەتی: “ئەوە بەو هۆکارە بووە کە کاتی فڕینەکەیان جیاواز بووە و بە دوو فڕۆکەی جیاواز وەڕێکەوتوون”.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوویازدە هەزار مامۆستا بە تاوانی پەیوەندی لەگەڵ پ ک ک، دەرکران
بابەتی دواترڕووسیە: تورکیە لە سووریە دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان