نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئاگربەستی ٤٨ کاتژمێرە لە حەلەب دەکات

0
633

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، داوای کردووە بۆ گەیاندنی یارمەتیی مرۆڤی بۆ باژێڕی حەلەب، ئاگربەستێکی ٤٨ کاتژمێرە ڕابگەیێندرێت.

ڕۆژی کورد: ستێڤان ئوبراین، بەرپرسی ڕێکخستنی کاروباری مرۆڤیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمڕۆ هەینی 9ی ڕەزبەری 1395ی هەتاوی لە لێدوانێکدا داوای ئاگربەستێکی 48 کاتژمێرەی لە حەلەبی سووریە کردووە تا بەو شێوەی بتوانن یارمەتی مرۆیی بگەیێةە خەڵکی ئەو باژێڕە و هەروەها بریندارەکانی ئەو هێرشەی دوایی بۆ سەر ئەو باژێڕە لەوێ ڕابگوازن.

ئەو بەرپرسەی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتیشی: “لە ئێستادا چاوەڕوانی وڵامی دەوڵەتی سووریەین تا بەو پێیە بتوانین یارمەتی 960 هەزار کەس لە خەڵکی حەلەب بکەین.”

لە ماوەی حەوتووی ڕابردوودا، فڕۆکەکانی ئەسەد و ڕووسیە، هێرشی تووندیان بۆ سەر باژێڕی حەلەب دەست پێکردووە.

ئەمریکا بە فەرمی ڕایگەیاندووە کە ڕووسیە هۆکار و بەرپرسی ئەو کوشتارەی حەلەبە.

لە هەمان کاتدا هەندێ سەرچاوەی ڕووسی ئەمڕۆ هەینی ڕایانگەیاندووە کە ڕووسیە، ژومارەی فڕۆکەکانی خۆی لە سووریە زێدە کردووە.

سەرچاوە ڕووسیەکان هەروەها دەڵێن: “کرمیلن چەند فڕۆکەی شەڕکەری سوخۆ 24 و سوخۆ 34ی ڕەوانەی پایەگای سەربازیی حەمیم ـی سووریە کردووە.”

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت