مێرمنداڵێکی کورد لە ناو داعشدا خۆی تەقاندەوە

0
1111

میرمنداڵێکی کورد لە ریزەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعشدا و لە میانەی تێکهەڵچوونەکانی نیوان داعش و سوپای عێراق، خۆی بە سوپای عێراقدا تەقاندەوە.

پەیجەکانی سەر بە دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش)، بڵاویان کردۆتەوە، کە ئەو مێرمنداڵە کوردە لە گەڕەکی قادسیەی رۆژهەڵاتی مووسڵ خۆی بە هێزەکانی عێراق و حەشدی شەعبی‌دا تەقاندۆتەوە.

داعش ئاماژەی بەوە نەکردووە کە ئەو مێرمنداڵە خەڵکی کوێێە، بەڵام ناوی ئەو مێرمنداڵە کوردەیان ابو عەبدورەحمان ئەلکوردی راگەیاندووە.

ئەو پەیجانەی داعش کە ئەو مێرمنداڵە داعشەیان برای موجاهید ناوبردووە، ئاماژەیان بەوە کردووە کە سەرەڕای تەمەنی کەمی، “بڕوادار”ێکی باش بە ئیسلام بووە.

دوابەدوای هێرشی ‌هیزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ گرتنەوەی مووسڵ، ئەبووبەکر بەغدادی سەرۆکی ریکخراوی داعش داوای لە چەکدارەکانی کرد کردەوەی خۆ تەقاندنەوە “ئیستشهادی” زیاتر بکەن.

لە ماوەی چەند  رۆژی رابردووشدا داعش ناسنامەی ٥ کوردی دیکەی راگەیاند کە لە شەڕەکانی دەوروبەری حەلەب‌دا کوژرابوون و خۆیان تەقاندبوویەوە.

لە ماوەی زیاتر لە دوو ساڵ تەمەنی داعشدا سەدا توندئاژۆی ئیسلامی لە هەموو جیهانەوە روویان لە داعش کردووە و بەشێکی بەرچاو لەو کەسانە خۆیان تەقاندۆتەوە.

14993367_1805638616385151_4878954245580183123_n 15078879_1805638599718486_5894950089042070617_n

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت