دەرهێنەرێکی کورد خەڵاتی فستیڤاڵی فیلمی حەقێقەتی بردەوە.

0
539

“فەتحوڵڵا ئەمیری” بە فیلمی “ژینگەوان و پڵنگ” خەڵاتی باشترین دەرهێنان بۆ فیلمی کورتی بەڵگەیی لە یازدەهەمین میهرەجانی نێونەتەوەییی “سینەما حەقێقەت”ی بەدەست هێنا.

ئاهەنگی کۆتایی مێهرەجانەکە ڕۆژی ٢٦ی سەرماوەز لە هۆڵی ئەندیشەی حەوزەی هونەری تاران بەڕێوە چوو و باشترینەکان لە بوارە جۆراوجورەکاندا هەڵبژێردران.

فیلمی بەڵگەیی ژینگەوان و پڵنگ لە دەرهێنانی فەتحوڵڵا ئەمیری دەرهێنەری ئیلامی لە ژینگەی پارێزراوی “عەباس ئاوای نائین” دروست کراوە و لە بەناوبانگترین میهرەجانەکانی تایبەت بە ژینگە لە ئەمریکاش وەکوو باشترین فیلم ناسراوەتەوە.

ئەم فیلمە بەڵگەییە لە قەبارەی بەرهەمە هاوبەشەکانی یەکێتیی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئاسیا و ئۆقیانووسیە (ABU) و بە دروشمی “گۆڕان لە ئاسیا – ڕزگاریی زەوی” دروست کراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.