یەکەمین دانیشتنی خولی دەیەمی پارلمانی ئێران بەڕێوەچوو

0
613

سەرلەبەیانی رۆژی شەممە ٨ی جۆزه‌ردان یەکەمین دانیشتنی دەیەمین خولی پارلمانی ئێران بە بەشداری 290 پەرلەمانتار دەستیپێکرد و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای سیاسی و سەربازی ئێران لە رێوڕەسمەکەدا بەشداریانکرد.

به‌ ناو ریفۆرمخوازەکان کە بە باڵی حەسەن رۆحانی سەرۆککۆماری رژیمی ئێران دادەنرێن و بە فراکسیۆنی (ئومید) ناویان لێنراوە، زۆرینەی پارلمان پێکدێنن و 123 کورسی پارلمانیان هەیە. هاوکات موحافزەکارەکان 80 کورسی و سەربەخۆکانیش 84 کورسی پارلمانیان بەدەستەوەیە و چەند کورسییەکی پارلمانیش دانراوە بۆ پێکهاتە ئایینییەکان.

لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پارلمان هاشمی رەفسەنجانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی دەستنیشانکردنی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، حەسەن رۆحانی ،سەرۆککۆماری ئێران، ئەحمەد جەنەتی،سەرۆکی ئەنجوومەنی شارەزایانی رێبەری، سادق ئامولی لاریجانی سەرۆکی دەزگای داد و محەممەد محەممەدی گوڵپایەگانی سەرۆکی نووسینگەی عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، بەشدارن.

محەممەد رەزا عارف و عەلی لاریجانی دوو کەسایەتی ریفۆرمخواز و موحافزەکار رکابەری دەکەن بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکی پارلمان و بە دەرچوونی هەرکامەیان ئاراستەی کارکردنی پارلمانی ئێران بۆ 1 ساڵی داهاتوو کە ماوەی سەرۆکایەتی پارلمانە گۆڕانکاری بەسەردا دێ.
به‌ڵام به‌ گشتی ئه‌وه‌ی چاوه‌دێرانی سیاسی چاوه‌ڕوانی ده‌كه‌ن ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سه‌ڕه‌ڕای گۆڕانكاری به‌ سه‌ر پارلمان دا ، هیچ چه‌شنه‌ گۆڕانێك له‌ سیاسه‌تی ڕژیم دا نایه‌ته‌ دی و له‌ ئێران دا پارلمان ده‌سه‌ڵاتێك نییه‌ كه‌ بتوانێ گۆڕانكاری دروست بكا و ته‌نیا ویلایه‌تی موتڵه‌قه‌ی فه‌قیه واته‌ خامنه‌ییه‌ كه‌ ده‌توانێ ئاڵووگۆڕ دروست بكا ، به‌ڵام شاره‌زایانی سیاسی باوه‌ڕیان وایه‌ له‌ سیستمی كۆماری ئیسلامی دا چاكسازی و ئیسلاح بێمانایه‌ و ئه‌و ڕژیمه‌ ئیسلاح په‌زیر نییه‌ .

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.