Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران هاووڵاتیه‌كی مهابادی لە ناو داعش كوژرا

هاووڵاتیه‌كی مهابادی لە ناو داعش كوژرا

0
4766

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، کەسێکی خەڵکی مهاباد کە لە ناو ڕیزەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش دا بوو، لە یەکەم ڕۆژەکانی شەڕی ئازادکردنی موسڵ كوژرا.

شوناسی ئەو کەسە “چیا سوڵتانی”، کوڕی ڕەحمان، تەمەن ٣٢ ساڵان خەڵکی گەڕەکی دۆڵی کەروێشکەی باژێڕی مهاباد ڕاگەیێندراوە کە ماوەی ٢ ساڵ بەر لە ئێستا چۆتە ناو داعش.

چیا سوڵتانی و برایەکی بەناوی سامان، پێشتر بە تاوانی ئەندامەتی لە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە ئێران دەستبەسەر کراون و دواتر بە دانانی سەنەد و بارمتە ئازاد کراون، دوای ئازادکران، چوون بۆ ناو ڕیزەکانی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستیە .

چیا کاتی چون بۆ ناو داعش، خێزانەکەشی لەگەڵ خۆی بردووە و دواتر داوای کردووە ڕژیمی ئێران ئیزنی گەڕانەوەی خێزانەکەی بدات کە ئەو داوایە لە لایەن ئیتلاعاتەوە ڕەت کرابۆوە. دەگوترێ کە خێزانەکەی چیا ئێستا دووگیانە.

ڕەحمان سوڵتانی باوکی ئەو تیرۆریستە کوردەی سەر بە داعش، مامۆستای خانەنشین کراوە و بە گوێرەی زانیارییەکان کەسێکی بەڕێز و خۆشناوی ناو شاری مهابادە.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی بۆ ناوەندی ڕٶژی کورد نێردراون، ئیتلاعات پێشی بە دانانی سەرەخۆشی بۆ ئەو تیرۆریستەی خەڵکی مهاباد گرتووە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووهاووڵاتیانی کوردستانی رۆژهەڵات، ناوی فارسیی دووكانەكانیان دەكەنە كوردی
بابەتی دواتر له‌ كرماشان ٢٣٣ كه‌س به‌هۆی‌ ڕووداوی‌ هاتوچۆ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان