Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ جیهان داعش ٢٣٢ کەسی لە موسڵ کوشتەوە و دەیان هەزار کەسی دزیوە

داعش ٢٣٢ کەسی لە موسڵ کوشتەوە و دەیان هەزار کەسی دزیوە

0
1222

ڕۆژی کورد: بەگوێرەی زانیارییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش، هاوکات لەگەڵ شەڕی ئازادکردنی موسڵ، ٢٣٢ کەسی کوشتووە.

بەپێیو قسەکانی ڕاوینا شمدسانی، وتەبێژی نوسینگەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، 190 کەس لەو کەسانە چەکدارانی پێشووی ئەرتەش بوون و 42 کەسیشیان، کەسانی مەدەنی بوون کە پێدەچێ ئامادەنەبوون هاوکاریی داعش بکەن و فەرمانەکانی بەجێ بهێنن.

نوسینگەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، هەروەها دەشڵێ کە ئەوان زانیاریی جێگای متمانەیان لەبەردەستە کە دەریدەخا، ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش، دەیان هەزار کەس و بەتایبەت منداڵی لە شوێنە جیاجیاکانی موسڵ دزیون.

بە گوێرەی لێدوانی نوسینگەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، داعش دەیهەوێ ئەو کەسانە وەک بەرگریی مرۆڤی لەو شەڕەدا بەکار بهێنێت.

شەڕ ئازادکردنی موسڵ، ماوەی ٢ حەوتوویە دەستی پێکردووە، نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێ لەو شەڕەدا زیاتر لە ٩٠٠ چەکداری داعش کوژراون.

تا دێت و شەڕ بەرفراوانتر دەبێت، گریمانە و لێدوانەکانیش جیاواز دەبن. ئەمڕۆ سێرگی لاڤرۆف لە کاتی سەردان لەگەڵ هاوتا سوری و ئێرانیەکانی گوتی: “دوای ئەوەی کە موسڵ لەژێر ڕێبەریی هاوپەیمانانی ئەمریکا، ئازاد کرا، ئاراستە و بارتەقای هێزەکان لە ناوچەکە دەگۆڕدرێ”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوولە مەلەکشاهیی ئیلام کۆبوونەوەی ئێعترازی بەڕێوە چوو
بابەتی دواترعەڕەبستان، حوسیەکانی بە هاویشتنی موشەک بەرەو مەکە، تاوانبار کرد
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان