ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش هێڵی ئینتێرنێتی شاری موسڵی پچڕاند

0
682
ڕۆژی کورد: سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە بە ناوەندی ڕۆژی کوردی ڕاگەیاند لە چەند کاتژمێر بەر لە ئێستا، ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش بە ڕەسمی هێڵی ئینتێرنێتی ئەو شارەی بڕیوە.
داعش پێشتر بە شێوەی نووسراوە بە خەڵکی شاری موسڵی ڕاگەیاندووە کە بە هۆی ئەوەی کە هەواڵ و زانیاری ی ئەو شارە لە ڕێگای ئینتێرنێتەوە بۆ دەرەوە دەنێردرێ، لەمە بەدوا هێڵی ئینتێرنێتی ئەو شارە دەپچڕن.
ئەو کردەوەی داعش نیگەرانییەکی زۆری لە ئەندامانی بنەماڵەکانی موسڵ لە دەرەوەی وڵات ساز کردووە.
دەگوترێ ئەو هەوڵەی داعش بە هۆی شکستی ئەو ڕێکخراوە لە هەمەبر هێرشی بەردەوامی هێزی هاوپەیمانان و شکست هێنانیان لە هەمەبر هیزی پێشمەرگەی کوردستان گیراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت