گوشار بۆ سەر چالاکانی کرێکاریی کورد بەردەوامە

0
611

ڕۆژی کورد: ڕێ وڕەسمی بە خاک ئەسپاردنی عومەر شاکری، چالاکی کرێکاریی کورد لە حاڵێکدا بەڕێوە چوو کە ناوەندە ئەنییەکانی ڕژیم گوشاریان خستە سەر بەشداربووانی ئەو ڕێوڕەسمە و ئیزنی قسە کردن بە کەسیان لەسەر گۆڕەکەی نەدەدا بەڵام بەو حاڵەشەوە چالاکانی کرێکاریی باژێڕی سەقز و ئامادەبووان بە باشترین شێوە ڕێوڕەسمەکەیان بەڕێوە برد کە لە بەشی هەواڵەکانی ناوەندی ڕۆژی کورددا هاتووە.

بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ناوەندی ڕۆژی کورد لە باژێڕی سەقز، ڕۆژی شەممە، ٢٣ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی، محەممەد عەبدی، چالاكی كرێكاریی كورد و ئەندامی كۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ پێكهێنانی ڕێكخراوە كرێكارییەكان، دوای ڕێوڕەسمی بەخاک ئەسپاردنی عومەر شاكری، بۆ جاری دووهەم لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقزەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لە گەڵ کروە..

بەرپرسانی ئیتلاعات بە ناوبراویان ڕاگەیاندووە كە بۆی نییە لە هێچ ڕێوڕەسمێكی ئەوتۆدا دا بەشداری بكات و لە ئەگەری بەشداری کردندا، ڕووبەڕووی سزا و دەستبەسەرکردن دەبێتەوە

 

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.