کۆنسێرتی ئۆرکێستر فیلارمۆنیکی کوردستان لە سنە بەڕێوە دەچیت.

0
639

گرووپی “ئۆرکێستری فیلارمۆنیکی کوردستان” به‌ به‌شداریی مامۆستا “ئه‌رسه‌لان کامکار” له‌ سینه‌ما به‌همه‌نی شاری سنه‌ کۆنسێرتێکی موسیقا به‌ڕێوه‌ ده‌بات.

ڕۆژی کورد: کۆنسێرته‌که‌ له‌ لایه‌ن “مه‌هدی ئه‌حمه‌دی”یه‌وه‌ سه‌رپه‌ره‌شتی ده‌کرێت و “داریوش گوده‌رزی” تێیدا گۆرانی و ئاوازه‌کان ده‌خوێنێت.

کۆنسێرتی ئۆرکێستر فیلارمۆنیکی کوردستان به‌ پشتیوانی حه‌وزه‌ی هونه‌ری و یانه‌ی ئه‌ندازیارانی کوردستان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

شایانی باسه‌ که‌ کۆنسێرته‌که‌ له‌ دوو سانسی یه‌که‌م و دووهه‌م له‌ ڕۆژی ۲۵ی ڕه‌شه‌مه‌ له‌ په‌ردیسی سینه‌ما به‌همه‌نی سنه‌ ئه‌نجام ده‌بێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.