ڕووداوەکانی چوارشەممە سووری/٣ کوژراو، ٢٥٠ بریندار

0
622

دۆینێ سێ شەممە، دواهەمین سێ شەممەی ساڵی ١٣٩٤، تێپەڕ ىوو، ئاگرکردنەوە، نەریتی کۆنی چوارشەممەسووری سەرەڕای گوشارەکانی ڕژیم و بە کاری خەرفاوان و نەزانان زانین ئەو بۆنەیە لە لایەن مەکارم شیرازی یەوە، بەڕێوەچوو.

لە شاری کرماشان، بە هۆی بوونی جل شەخسیەکان لە ناو خەڵک و دەست بەسەر کردنی گەنجان لە لایەن جل شەخسییەکانەوە، ئاڵۆزی لەو شارە ڕووی داو بە پێی زانیاریی نافەرمییەکانی ڕۆژی کورد، لانیکەم ١٥٠ لاوی کرماشان بە کوڕ و کچەوە، دەست بەسەر کراون. چەند هێزێکی ڕژیمیش بریندار بوون.

لە شاری ڕەبەت، دۆینێ هاتووچووی هێزە تایبەتییەکانی ڕژیم کە دەگوترێ هێزی دژە شۆڕشی میاندواو بوون، بە ڕاشکاوی و ئاشکرا، دەبیندرا، هێزەکان بە جلی ڕەشەوە لە ناو شار خزێندرابوون بەڵام لە سەرجەم کۆڵانەکانی ئەو شارە ئاگر کراوە، هاتووچی کچانی لاو بە جلی کوڕانەی کوردی خاکی (جلی پێشمەرگانە)، دیمەنێکی تری بە شار بەخشیبوو.

لە شارە دێی نەڵاس، خەڵک دەستیان کرد بە دانانی گوڵ و گیا لە ناو شارە دێیەکەیان و بڕیاریان دا تۆق تۆقە بەکار نەهێنن.

لە شارەکانی تری کوردستان، بوونی هێزە جل شەخسیەکان هەست پێدەکرا و هێزەکانی دەوڵەت لە ئامادەباشی دابوون، بەڵام بۆنەی چوارشەممە سووری بەڕێوەچوو و هەندێ کەسیش دەڵێن دەنگی تۆق تۆقەکان و بەتایبەت دەنگی تۆق تۆقە دەنگییەکان، لەو ڕۆژەدا خۆشی بۆنەکە و پیرۆزییەکەشی لە پێش چاویان ڕەش کردووە.

هەواڵدەری ئیرنای ئێران دەڵێ، دۆینێ لە بۆنەی چوارشەممە سووریدا ٣ کەس کوژراون و لانیەکم ٢٥٠ کەسیش بریندار بوون. یەکێک لە کوژراوەکان، پیاوێکی ٤٥ ساڵەیە لە شاری تاران کە بە هۆی دەنگی زۆری تۆق تۆقە، دڵی ڕاوەستاوە و گیانی لە دەست داوە. یەکی تریان مێرمنداڵێکی ١٥ ساڵانە لە شاری ڕەشت کە گیانی خۆی لە دەست دا و کەسی سێیەم گەنجێکی ٢٤ ساڵانە لە شاری قەزوێن کە ئەویش مردووە.

بەپێی قسەکانی موجتەبا خالدی، گوتەبێژی فریاکەوتنی ئێران، زۆرترین خەسارەکان لە دوو پارێزگای تاران و فارس بوون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.