چیرۆكی‌ “مرۆڤێك بە ناوی‌ كورد!”/شۆڕش گوڵکار

0
1596

  

شۆڕش گۆڵکار
شۆڕش گۆڵکار

شۆڕش گوڵكار

ڕۆژێك لە‌ ڕۆژان لە‌ گوشەیەكی‌ ئەم جیهانە‌ پان‌و بە‌رینە‌دا، لە‌ قاڕە‌یە‌كی‌ دواكە‌وتوو پڕحە‌شیمە‌تدا لە‌ ناوچە‌یە‌كی‌ ئێستراتێژیك بە‌ ناوی‌ ڕۆژهەڵاتی‌ ناوین لە وڵاتێكی‌ كاول‌و وێران‌و داگیركراودا لە‌ شارێكی‌ بۆردومان كراو لە‌ هەموو بوارێكدا لە‌ گەڕەكێ‌ لە گەڕە‌كەكانی‌ ئەم شارە لە نێو ماڵێكی خنجیلانە‌دا منداڵێ‌ دێتە‌ دونیا كە كوڕە‌ كوردێكی‌ پاقژ‌و دڵ خاوێنە‌‌و لە‌و ئاسمانە‌شدا تاقە‌ ئە‌ستێرە‌یە‌كیشی‌ نیە.

ئە‌و منداڵە لە بنە‌ماڵەیەكی‌ سە‌ركز‌و قوڕبە‌سەر‌و ژاكاو هە‌ژارە كە‌ ئە‌و بنە‌ماڵە‌یە‌ش ئە‌ندامێكن لە‌ میللەتێكی‌ بە‌شخۆراو‌و بێ‌كە‌س‌و قەڵاچۆكراو. كاتێ‌ منداڵەكە لە‌ نێو ژورە كەیدا چاوە‌جوانەكانی دەكاتە‌وە‌و دە‌ورووبە‌ری‌ خۆی‌ دە‌بینێ‌ ئە‌و كات تازە هە‌ست دە‌كات كە بێ‌ دایك‌و باب‌و بێ‌كە‌س‌و كارە‌ ئینجا

بیردە‌كاتە‌وە‌ چ هە‌ڵە‌یە‌كی‌ كردووە‌ كە پێی‌ ناوەتە‌ نێو گۆڕە‌پانێكی‌ بە‌س ترسناك‌و بووەتە ئە‌ندامی‌ كۆمە‌ڵگایەكی‌ شڵاژا‌و‌و داخراو كە نە ڕێگای پێشەوەی‌ هەیە‌‌و نە‌ ڕێگای‌ پاشەوە‌، ئەمجار شتێك لە‌ مێشكیدا دێتە ئاراوەو لە ‌سە‌ر زاریە‌وە‌ یە‌كجاری‌ دێتە‌ دە‌رێ‌ كە‌ ئە‌ویش ئە‌وەیە‌ كە‌ دەڵێ‌”دەبێ‌ چی‌ بكە‌م كردگاری‌ كورد” كە لە نێو میللەتێكدام كە‌ ڕابردووی‌ تاڵ بووە‌و داهاتوویشی نا‌ڕوونە‌. هەر بە‌دوای‌ ئە‌مە‌دا لە‌ ناكاو دە‌داتە‌ ژێر پڕمەی‌ گریانوو خوڕخوڕ فرمێسكە‌كانی‌ كە‌ وە‌كوو دانە‌ی بلوور وایە‌ لە ‌سە‌ر سێوە سوورەكەی گۆنایەوە‌ دێتە خوارێ‌، بەڵام كە‌سانی‌ دە‌ورووبەری‌ لە‌ جیاتی ئە‌وەی‌ بزانن دەردی ئە‌و منداڵە چیەوە بۆ دەگریوو پەلەقاژێ‌ دەكا‌و هۆكەی بدۆزنەوە‌، یەكسەر منداڵە‌ خنجیلانەو جوانە‌كە دە‌بن لە ‌نێو لانكەیەكدا توند دەی بەسنەوە كە‌ ئیدی‌ منداڵەكە هاوارو پەلەقاژێ نە‌كا. پاشان دایكی دێ شیری پێ دەداو گۆشی دە‌كا. بە وشەی‌” بە‌رخۆدان, تێكۆشین بۆ ڕزگاری‌ خۆی‌و میللەتەكەی. منداڵەكە پێی خۆشەو ئە‌زریقێتەوە ,‌ بەڵام دوای‌ چە‌ن ساتێك لە‌ ناكاودا مە‌لایەك دێتە نێو ژورەكە‌ بۆ ئەە‌وەی بانگ بە ‌گوێ منداڵەكە بدا. هە‌ر بە‌ بۆنەی ئەوەوە كە مە‌لا هاتووە‌، دایكەكە‌ لە‌ منداڵەكە دوور دە‌خە‌نە‌وە‌. ئە‌مە‌ یەكە‌م ئەزموونی‌ تاڵی ئە‌و منداڵە بوو كە دە‌بێ لە‌و تە‌مە‌نە كورتە‌دا لە‌ ئامێزی گەرمی دایكی دایبڕن بە بۆنەی…

دواتر مە‌لا دێتوو لە جێگای دایكەكە دادە ‌نیشێو‌‌ زاری بە گوێ منداڵەكەوە دەنێو دەڵێ كوڕە ئەتۆ دیلی ئەتۆ هیچوو پووچی، ئەتۆ بێ نیشتمانی، دیسانەوە دووپاتی دە‌كاتە‌وە‌‌و ئەم جارە دەڵێ هیچ كات نابێ هە‌وڵ بدەی كە ئە‌م وشە بایە‌خ دارانە لە ‌نێو قامووسی میللەتەكەددا بسڕێنیتەوە چوونكە “گوناحە‌”، مەلا درێژە بە وتە‌كانی دە‌دا‌و دەڵێ دەبێ ئەمە‌ش بزانی‌ كە‌ وشە‌گەلی ‌” بە‌رخۆدان‌‌و تێكۆشین بۆ ڕزگاری‌ میللەتوو نیشتمان‌و سەربە‌خۆیی‌و هە‌بوونی ئامانج، كفرە‌و قسە‌ی‌ شە‌یتانە‌و دە‌بێ هیچ كاتوو ساتێ‌ بە ‌دوای‌ ئەمانە‌ نە‌كەوی‌. منداڵی‌ بە‌ستە‌زمان هە‌ر وەكوو كانیاوێ فرمێسك لە چاوی دێتە‌ خوارێ‌و هە‌ر ئە‌وە نەماوە كە بپرووسقێ‌و گیان بسپێرێ‌.

هە‌روا ڕۆژگار‌ دێتوو دەڕوا ، منداڵیش ڕۆژبەرۆژ گەورەو گەورەتر دە‌بێ تاكوو ڕۆژێ لە ڕۆژان كوڕە مە‌ینە‌ت كێشە‌كە‌ دەڕوات بۆ شاخ‌و گوڵ‌و گوڵزارو دار‌و بە‌رد‌وو كانیاوی‌ ئە‌و كوێستانانە پیاسە دە‌كات كە ماندوو دە‌بێ لە سە‌ر گابەردێك دادە‌نیشێ‌و بیردە‌كاتەوە‌و ئەڕواتە نێو بیرێكی قووڵ‌و هە‌ستێكی خە‌یاڵاویەوە، ئینجا لە خۆی پرسیار دە‌كا بەڕاستی بۆچی ئێمە‌ ئاوا ژیان بە‌سە‌ر دە‌بەین؟ ئە‌سڵەن مانای‌ ژیان چیە؟ بۆ لە‌م دونیادا تە‌نیا میللەتی كوردە كە بە چل ملیوونەوە بێ دەوڵە‌توو بێ نیشتمانە‌، بۆ؟ بۆ دە‌بێ ڕۆڵەی كورد بە ‌كوردی‌ بیركاتە‌وە بەڵام بە فارسی قسان بكا‌و بنووسێ ‌، بۆ؟ كوڕە هە‌ر ئە‌م پرسیارە بێ وەڵامانەی لە خۆی دە‌كرد كە لە ناكا‌و بیری ڕۆیشتە سە‌ر ئە‌م كۆمەڵگایەی كە ئێستا تێا دەژی‌، ئەم كۆمەڵگایەی كە بۆنی پواوی‌و بۆگە‌نبوونی ژیان پیاو كاس دە ‌كا‌و دڵ پڕ بووە لە بێ غیرەتی‌، بێ بایەخی‌، نیشتمان فرۆشی‌. هە‌روە‌ها ئاڵۆزی‌و بێ سەر وبە‌رەی‌و بێ ‌هێزی‌، بیروهۆشی خەڵكی لە كار خستووە‌و تاكە‌كان لە‌ ئاستی‌ میللەتەكەیانداو نیشتمانەكەیاندا , نووستون‌و، وە‌كوو مردوو وان. بە ‌دوای‌ ئە ‌مانە ‌دا بیر لە ‌وە دە‌كاتە‌وە كە بەڕاستی دە‌بێ‌ چی بكرێت بۆ چارە ‌سە‌ركردنی ئە‌م كێشانە ‌. بەڵام یە‌كجاری ڕادەچەڵەكێ‌و بە خۆیا دێتە‌وە‌و لە ‌بە‌ر خۆیە‌وە دەڵێ هەر ئە‌مانە‌ن ڕاستیە‌كانی ژیان. جا ئە‌م جار دەڵێ بەڕاستی چی دەبوو كە تەواوی‌ مرۆڤان ئائە‌وا ڕێئالپۆلیتیكانە بیریان لە‌ كۆمەڵگاو ئەو ڕووداوانەی كە لە دە‌ورووبەریاندا ڕوو دە‌دە‌ن، بكرباێتاوە ‌‌.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت