ئەندامێکی رێبەریی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کۆچی دوایی کرد

0
667

رۆژی کورد
ئەمڕۆ چوارشەممە ئەندامێکی رێبەریی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کۆچی دوایی کرد.
چەکۆ ڕەحیمی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بەرپرسی کومیتەی ئەمنییەتی ئەو حیزبە نیوەڕۆی ئەمرۆ لە ماڵی خۆی کۆچی دوایی کرد.

ماڵپەڕی کوردستان میدیا زمانحاڵی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران هەواڵی گیان لەدەستدانی ئەو ئەندامەی رێبەریی بڵاو کردۆتەوە و ڕاگەیەندراوە کە چەکۆ ڕەحیمی”بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لە حاڵەتێکی لە ناکاودا، تووشی ئازاری دڵ بووە و تا گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی شاری کۆیە بەداخەوە گیانی لە دەست داوە.”
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ئاماژەی بەوەش کردووە؛ ” بۆ زانیاری و دڵنیایی زیاتر تەرمەکە بۆ پشکنین ڕەوانەی پزیشکی یاسایی لە هەولێر کراوە و لە هەر جۆرە زانیارییەکی زیاتر ڕای گشتی لێ ئاگادار دەکەنەوە.”
هەروەها چەند رۆژ لەوە پێش سەید ڕەزا دروودگەر ئەندامی پیشووی رێبەریی حیزبی دیموکراتیش گیانی لەدەستدا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.