کۆمەڵێک لە بەسیجیەکانی ورمێ چەکەکانیان دانا

0
755

بەپێی هەواڵێک کە لە کوردستان میدیا بڵاو بۆتەوە، لەناوچەکانی ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ژمارەیەک لە بەسیجیەکانی سەربە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، چەکەکانیان دانا و ڕایانگەیاند کە نایانهەوێ دژی کورد چەک هەڵبگرن.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە ئەو کۆمەلە بەسیجیەی سەر بە ڕێژیمی ئێران، ماوەی ٣ تا ٤ ساڵە ئەندامی بەسیجی ڕێژیم بوونە و هەنووکە چەکەکانیان ڕادەست کردووەتەوە.

دوای ئەوەیکە مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە پەیامی نەورۆزیی خۆیدا باسی لە ناردنەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ ناوخۆی وڵات و دەستپێکردنی خەباتێکی نوێ کرد، خەڵکی کوردستان بەپیر ئەو بانگەوازەوە هاتن و ئامادەبوونی خۆیان بۆ هەر چەشنە خەباتێک ڕاگەیاند.

بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە لە حاڵێکدایە کە هەندێ هەواڵی پشتڕاست نەکراوە بە ناوەندی هەواڵدەریی ڕۆژی کورد گەیشتووە کە کۆماری ئیسلامی ئێران پێشنیاری هەڵگرتنی چەکی بە هەندێ کەس و بنەماڵەی زیندانی مەحکووم بە زیندانی هەتاهەتایی و مەحکووم بە سێدارە داوە و داوای لێکردوون  لە هەمبەر لێ خۆش بوون، دەست بدەن بە چەک و ببن بە جاشی ڕژیم. هەروەها داوا لەو قاچاغچی و کاسبکارانەش کراوە کە بارەکانیان زەوت کراوە یان سزای ماددی زۆریان بەسەردا سەپاوە کە لە هەمبەر لێخۆش بوونیان، چەکی دەوڵەت هەڵگرن و تا ئێستاش کەس گوێی بۆ ئەو داواکارییەی ڕەژیم شل نەکردووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.