چالاکانی بانە ـیش ناڕەزایەتیی خۆیان لە هەمبه‌ر درووست کردنی پاڵاوگە لە مەریوان دەربڕی

0
999

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕخژی کورد لە باژێڕی بانە، ئێوارەی ڕۆژی  پێنجشەممە، ٢٩ـی ڕەزبەری 1395ی هەتاوی، سێ دوچەرخەسواری کچی ئەندامی ئەنجوومەنی پاژینی باژێڕی بانە بە مەبەستی پشتیوانی لە ناڕەزایەتیی خەڵکی مەریوان بۆ پێشگرتن لە دروستکردنی پاڵاوگەی نەوت لە پشتی بەنداوی زرێبار، هەڵمەتێكی دوچەرخەسوارییان وەڕێخست و لە بانەوە تا مەریوان ڕکابیان لێدا.

ئەو گەنجانە پلاکاردگەلێکیان بە دەستەوە بوو کە دروشمگەلێکی لەسەر نووسرابوو کە دەرخەری ناڕەزایەتییان لە هەمبەر دروست کردن ئەو پاڵاقتگەیە بوو.

لە ناو درووشمەکاندا ئەو درووشمانە دەبیندران: “مەریوان خوزستان نییە”، “دروستکردنی پاڵاوگەی نەوت یانی لە ناوچوونی بەنداوی زرێبار”.

ئەو پشتگیری و هاوڕاییە کاتێک هاتە ئاراوە کە ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان، لە ڕێگای ڕاگەیێندراوێک بە دوو زمانی کوردی و فارسی، ناڕەزایەتیی خۆیان لە هەمبەر دروست کرانی پاڵاوگەی نەوت لە مەریوان دەربڕی و گوتیشیان بە هیچ شێوەیەک ئیزن نادەین ئەو پاڵاوگەیە دروست بکرێت.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت