Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران چالاکانی بانە ـیش ناڕەزایەتیی خۆیان لە هەمبه‌ر درووست کردنی پاڵاوگە لە مەریوان...

چالاکانی بانە ـیش ناڕەزایەتیی خۆیان لە هەمبه‌ر درووست کردنی پاڵاوگە لە مەریوان دەربڕی

0
1284

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕخژی کورد لە باژێڕی بانە، ئێوارەی ڕۆژی  پێنجشەممە، ٢٩ـی ڕەزبەری 1395ی هەتاوی، سێ دوچەرخەسواری کچی ئەندامی ئەنجوومەنی پاژینی باژێڕی بانە بە مەبەستی پشتیوانی لە ناڕەزایەتیی خەڵکی مەریوان بۆ پێشگرتن لە دروستکردنی پاڵاوگەی نەوت لە پشتی بەنداوی زرێبار، هەڵمەتێكی دوچەرخەسوارییان وەڕێخست و لە بانەوە تا مەریوان ڕکابیان لێدا.

ئەو گەنجانە پلاکاردگەلێکیان بە دەستەوە بوو کە دروشمگەلێکی لەسەر نووسرابوو کە دەرخەری ناڕەزایەتییان لە هەمبەر دروست کردن ئەو پاڵاقتگەیە بوو.

لە ناو درووشمەکاندا ئەو درووشمانە دەبیندران: “مەریوان خوزستان نییە”، “دروستکردنی پاڵاوگەی نەوت یانی لە ناوچوونی بەنداوی زرێبار”.

ئەو پشتگیری و هاوڕاییە کاتێک هاتە ئاراوە کە ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان، لە ڕێگای ڕاگەیێندراوێک بە دوو زمانی کوردی و فارسی، ناڕەزایەتیی خۆیان لە هەمبەر دروست کرانی پاڵاوگەی نەوت لە مەریوان دەربڕی و گوتیشیان بە هیچ شێوەیەک ئیزن نادەین ئەو پاڵاوگەیە دروست بکرێت.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووڕەسووڵ گەوهەری، ڕۆژنامەوانی کورد، لە بەرەکانی شەڕ بریندار بوو
بابەتی دواترهەڵواسینی وێنەی خامنەیی و ئەردۆغان لە میسر، هەرای لێکەوتەوە
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان