چالاکێکی کوردی یارسان لە ژێر گوشاری بنکە ئەمنیەتییەکان، ئێرانی بەجێهێشت

0
918

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، مەهدی سادقی، چالاکی کوردی یارسان، چالاکوانی مافی مرۆڤ و چالاکی مەدەنیی کورد، لە ژێر گوشاری بنکە ئەمنییەتییەکانی ڕژیم بە ناچاری وڵاتی بەرەو هەندەران بەجێهێشت.

مەهدی سادقی هەروەها هەواڵنێر و وێنەگر و کاریکاتۆریستی حەوتونامەی “نەوای وەقت” لە پارێزگای کرماشان بوو.

دەگوترێ بەتایبەتی لەو دواییانەدا، ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان بە بەردەوامی مەهدی سادقی بانگ کردووە و چاوەدێرییان کردووە و لە ژێر هەڕەشەدا بووە.

مەهدی سادقی ماوەی ٤ ساڵە هەواڵنێر و وێنەگر و کاریکاتۆریستی حەوتوونامەی “نەوای وەقت” بووە و ساڵیانێکە وەک کەسایەتییەکی ناسراوی چالاکی مەدەنیی کوردی یارسان، ناسراوە و چالاکی کردووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت