Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران دوو چالاکی خوێندکاریی شاری مهاباد لەژێر گوشاری بنکە ئەمنیەکان لە دەستەی نووسەرانی...

دوو چالاکی خوێندکاریی شاری مهاباد لەژێر گوشاری بنکە ئەمنیەکان لە دەستەی نووسەرانی گۆڤاری خوێندکاری هەژێن دەر کران و یەکیان ناچار بە بەجێهێشتنی وڵات کرا

0
1061

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی رۆژی کورد،  ئاسۆ عەزیزی و چالاک کوردە، دوو چالاکی مەدەنیی کوردی خەڵکی مهاباد و ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری خوێندکاری “هەژێن” دوای ئامادەکرانی ژمارەی 10ی ئەم گۆڤارە لەژێر گوشاری بنکە ئەمنییەکانی ڕژیم  و حەراسەتی زانکۆی پەیامی نووری مەهاباد لەو گۆڤارە دەر کران و ناوی سڕاوەتەوە.

شایانی ئاماژەیە کە ئەو دوو چالاکە خوێندکارە کوردە پێشتریش بە تاوانی ئەنجام دانی چالاکیی سیاسی ماوەیەک لە بەندیخانەی مەهاباد دەست بەسەر کرابوون.

ئاسۆ عەزیزی کە یەکێک لە چالاکە خوێندکارییە ناسراوەکانی شاری مهاباد و چالاکی خوێندکاریی کورد لە کوردستانی خۆرهەڵاتە بە بەردەوامی لە ژێر زەخت و گوشاری بنکە ئاسایشی و ئەمنیەتییەکانی ڕژیمدا بووە و لە ئەنجامدا بە ناچاری وڵاتی بەجێ هێشت.

ژمارەی 10ی گۆڤاری هەژێن لەسەر ڕەخنە و ڕەخنەگرییە و بە شێوەیەکی ئادمیک کاری لەسەر کراوە و نوێکارێکی گەورەی لە گۆڤارە خوێندکارێکاندا ساز کردووە.

ئاسۆ عەزیزی پێشتریش ساڵی ١٣٨٥ لە لایەن ئیتلاعاتی شاری مهاباد دەست بەسەر کراوە و دواتر ساڵی ١٣٨٨ بۆ جاری دووهەم و بۆ ماوەی ٧ مانگ لە بەندیخانەی مهاباد دەست بەسەر بووە و ساڵی ١٣٩٣ی هەتاویش دووبارە لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مهاباد دەست بەسەر کراوە و حوکمی ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپاوە و دوای کێشانی ئەو ماوە لە حوکمەکەی ئازاد بووە بەڵام بە بەردەوامی لە ژێر گوشاردا بووە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد، لە سەرجەم دەست بەسەرکرانەکانیدا، ئەو چالاکە خوێندکاریە کوردە لە لایەن بنکە ئەمنیەکانی ڕژیم لە شاری مهاباد، بە شێوەیەکی تووند گوشاری دەروونی و جەستەیی لەسەر بووە و ئەشکەنجە و ئازار دراوە.

 ژمارە ١٠ی گۆڤاری خوێندکاری هەژێن دوای نزیک بە دوو ساڵ لە ڕاوەستانی تازە چاپ و بڵاو بۆتەوە

بۆ خوێندنەوەی ژمارە ١٠ی گۆڤاری هەژین لێرە کرتە بکە

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوووتووێژی تایبەتیی ڕۆژی کورد لەگەڵ هونەرمەندی شاری شنۆ “قادر ئەمینی” ناسراو بە دوکتور باوەند
بابەتی دواترشیعری ژوانگەی ڕۆژهەڵات/ یۆسف قەدیری
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان