چالاکانی مەدەنیی نەغەدەش لە خراپیی دۆخی ڕێگاوبانی ئەو باژێڕە وەدەنگ هاتن

0
1394

ڕۆژی کورد: دوابەدوای سەرهەڵدانی ناڕەزایەتیی لە هەمەبر دۆخی نالەباری ڕێگاوبان لە باژێڕەکانی مەریوان و پیرانشار، چالاکانی مەدەنیی کورد لە باژێڕی نەغەدەش لە ڕێگای ڕاگەیێندراوێکەوە کە وێنەیەکی بۆ ڕۆژی کورد نێردراوە، داوای چاکسازی لە ڕێگاو بانەکانی ئەو باژێڕەدا دەکەن.

دەقی نامەی چالاکانی مەدەنیی باژێڕی نەغدە لەمبارەوە، بەو شێوەی خوارەوەیە:

هاﻭﺷﺎﺭﯾﯿﺎﻧﯽ ﺧﯚﺷەﻭﯾﺴﺘﯽ ﻧەﻏەدە،

ﺑﻨەﻣﺎڵەﯼ ﻗﻮﺭﺑﺎﻧﯿﯿﺎﻧﯽ ﺭﻭﻭﺩﺍﻭە ﺩڵﺘەﺯێﻨەﮐﺎﻧﯽ هاﺗﻮﻭﭼﯚ …

هەﻣﻮوماﻥ ﻟەﺳەﺭ ﺋەﻭ ﺑﺎﺑەﺗە ﮐﯚﮐیﻦ ﮐە ڕێگاﻭﺑﺎﻧﯽ ﺳﺘﺎﻧﺪﺍﺭﺩ، ﮐە ﺋەﻣﻨﯿﯿەﺗﯽ هاﻭﻭڵاﺗﯿﯿﺎﻧﯽ ﺗێﺪﺍ ﭘﺎﺭێﺰﺭﺍﻭ ﺑێﺖ، ﯾەﮐەﻡ ﭘێﺸﻤەﺭﺟﯽ ﮔەﺷەﯼ ﺋﺎﺑﻮﻭﺭﯼ ﻭ ﻟەﺋﺎﮐﺎﻣﺪﺍ ﮔەﺷەﯼ ﻣﺮﯙﯾﯽ ﻭ ﮐﯚﻣەڵاﯾەﺗﯿﯿە. ﺑەﺩﺍﺧەﻭە ﻧەﻏەدە ﻭەﮎ ﺷﺎﺭێﮑﯽ ﮔﺮﯾﻨﮕﯽ ﻧﺎﻭﭼەﯼ ﻣﻮﮐﺮﯾﺎﻥ ﻭ ﭘﺎﺭێﺰﮔﺎ، ﺑەﻫﯚﯼ ڕێگاﻭﺑﺎﻧﯽ ﻧﺎﺳﺘﺎﻧﺪﺍﺭﺩ ﻭ ﻧﺎﺋەﻣﻨەﻭە، ﻟە ﺳﺎڵاﻧﯽ ڕﺍﺑﺮﺩﻭﻭ ﺩﺍ، ﺳەﺭەڕﺍﯼ ﺗﻮﻭﻧﺪﻭﺗﯚڵ ﺑﻮﻭﻥ ﻭ ﮔەﺭﻣﯽ ﭘێﻮەﻧﺪﯾﯿەﮐﺎﻥ ﻟەﮔەڵ ﺑەﺷە ڕﯙﮊهەڵاﺗﯽ ﻭ ﻧﺎﻭەﻧﺪﯾﯿەﮐﺎﻧﯽ ﭘﺎﺭێﺰﮔﺎ ‏(ﻣﯿﺤﻮەﺭﯼ ﺋﻮﻭﺭﻣﯿە)، ﻫﯿﭽﮑﺎﺕ ﻧەﯾﺘﻮﺍﻧﯿﻮە ﭘەﺭە ﺑە ﭘێوەەﻧﺪﯾﯿە ﻗﻮﻭڵ ﻭ ﻣێﮋﻭﻭﯾﯿەﮐەﯼ ﻟەﮔەڵ ﺷﺎﺭەﮐﺎﻧﯽ ﻭەﮎ ﭘﯿﺮﺍﻧﺸﺎﺭ ﻭ ﺳەﺭدەﺷﺖ ﺑﺪﺍﺕ . ﮐەﻭﺍبێت ﺷﺎﺭﯼ ﻧەﻏەدە ﻟەڕﻭﻭﯼ ﮊێﺮﺧﺎﻧەﮐﺎﻧﯽ ڕێگاﻭﺑﺎﻧەﻭە ﭘێﮑﻬﺎﺗەﯾەﮐﯽ ﻧﺎهاﻭﺳەﻧﮕﯽ هەﯾە، ﻭﺍﺗﺎ ڕێگاﻭﺑﺎﻧﯽ ﻣﯿﺤﻮەﺭەﮐﺎﻧﯽ ﻧەﻏەدە – ﺋﻮﺭﻣﯿﯿە ﻭ ﻧەﻏەدە – سێ ڕێﯿﺎﻧﯽ ﻣﺤەﻣەﺩﯾﺎﺭ، ﺯﯙﺭ ﺳەﺭدەﻣﯿﺎﻧە ﭘەﺭەﯼ پێدﺭﺍﻭە ﻭ ﺋﺎﻭەﺩﺍﻥ ڕﺍﮔﯿﺮﺍﻭە ﻟەﮐﺎﺗێﮑﺪﺍ ﻣﯿﺤﻮەﺭﯼ ﻧەﻏەدە- ﭘﯿﺮﺍﻧﺸﺎﺭ هەﺭﻭﺍ

ﻟە ﺋﺎﺳﺘﯽ ڕێگاﯾەﮐﯽ ﺳەﺭﺑﺎﺯﯼ ﻭ ﻧﯿﺰﺍﻣﯽ ﺩﺍ ﻣﺎﻭەﺗەﻭە ﻭ هەﺭﺟﯚﺭە ﻫﯿﻮﺍﯾەﮎ ﺑﯚ ﭘەﺭەﺳەﻧﺪﻧﯽ ﻧﺎﻭﭼەﮐە ﻟەﺧﯚﯾﺪﺍ دەﮐﻮﻭﮊێﺖ!

ﻟەﮐەﺳﻤﺎﻥ ﺷﺎﺭﺍﻭە ﻧﯿﯿە ﮐە ﺋﺎﺑﻮﻭﺭﯼ هەڕێﻤﯽ ﮐﻮﺭﺩﺳﺘﺎﻥ ﻭ ﭘێﮕەﯼ ﺳﻨﻮﻭﺭﯼ ﻧﺎﻭﭼەﯼ ﭘﯿﺮﺍﻧﺸﺎﺭ ﻭ ﺳەﺭدەﺷﺖ، ﺑﯚﺗە ﻣﺎﯾەﯼ دەﺳﺘەﺑەﺭ ﺑﻮﻭﻧﯽ ﺑﮋێﻮﯼ ﮊﯾﺎﻧﯽ ﺑەﺷێﮑﯽ ﺑەﺭﭼﺎﻭ ﻟە هاﻭﺷﺎﺭﯾﯿﺎﻧﯽ ﻧەﻏەدەﯾﯽ ﻭﺋەﻡ ﺗﺎﯾﺒەﺗﻤەﻧﺪﯾﯿە ﺑەﺭدەﻭﺍﻡ ﻭەﮎ دەﺭﻓەﺗێﮑﯽ ﮔﻮﻧﺠﺎﻭ ﻭ هەﻟێﮑﯽ ﺯێڕﯾﻦ ﺑﯚ ﻭەﺑەﺭﻫێﻨەﺭﺍﻥ، ﺧﻮێﻨﺪەﻭﺍﺭﺍﻥ، ﮐﺮێﮑﺎﺭﺍﻥ ﻭ ﻭەﺭﺯێﺮﺍﻧﯽ ﻧﺎﻭﭼەﮐە ﮐە ﺑەﻧﯿﺎﺯﯼ هەﻧﺎﺭدەﮐﺮﺩﻥ ﻭ ﺑەﺑﺎﺯﺍڕ ﮐﺮﺩﻧﯽ ﮐﺎڵا ﻭ ﺧﺰﻣەﺗﮕﻮﺯﺍﺭﯾﯿەﮐﺎﻧﯿﺎﻥ ﺑﻮﻭﻧە چاوی لێکراوە . ﺋەﻭە ڕﺍﺳﺘﯿﯿەﮐﯽ ﺣﺎﺷﺎهەڵﻨەﮔﺮە ﮐە ﮊﯾﺎﻥ ﻭ ﮔﻮﺯەﺭﺍﻧﯽ ﺧەڵﮑﯽ ﻧﺎﻭﭼەﮐﺎﻧﯽ ﻧەﻏەدە ﻭ ﭘﯿﺮﺍﻧﺸﺎﺭ ﻭ ﺳەﺭدەﺷﺖ ﻟە ﺯﯙڕ ﻻﯾەﻧﯽ ﺋﺎﺑﻮﻭﺭﯼ، ﻓەﺭهەﻧﮕﯽ ﻭ ﻣێﮋﻭﻭﯾﯿەﻭە ﭘێﮑەﻭە

ﮔﺮێﺪﺭﺍﻭە ﮐەﻭﺍﺑێﺖ ﭘڕﯙﮊەﮐﺎﻧﯽ ﭘەﺭﭘێﺪﺍﻧﯽ ﭘﺎﺭێﺰﮔﺎ، ﻟەﻧﺎﻭﭼەﯼ ﻧەﻏەدە، ﺗەﻧﯿﺎ ﮐﺎﺗێﮏ ﺳەﺭﮐەﻭﺗﻮﻭ دەﺑﻦ ﮐە ﺋەﻡ ﭘێﻮەﻧﺪﯾﯿە ﻣێﮋﻭﻭﯾﯿە ﻓﺮەڕەهەﻧﺪەﯼ نێﻮﺍﻥ ﻧەﻏەدە ﻭ

ﭘﯿﺮﺍﻧﺸﺎﺭﯾﺎﻥ ﻟەﺑەﺭﭼﺎﻭ ﮔﺮﺗﺒێﺖ .

ﺭﻭﻭﻥ ﻭ ﺋﺎﺷﮑﺮﺍﯾە ﮐە ﺳﺎڵانێﮑﯽ ﺩﻭﻭﺭﻭﻭﺩﺭێﮋە، ﺑەڵێﻨﯽ نوێژەن ﮐﺮﺩﻧەﻭەﯼ ڕێگاﻭﺑﺎﻧەﮐﺎﻧﯽ ﺷﺎﺭﯼ ﻧەﻏەدە ﺑە ﮔﺸﺘﯽ ﻭ ﺩﻭﻭ ﻻﯾﻨە ﮐﺮﺩﻧﯽ ﻣﯿﺤﻮەﺭﯼ

” ﭘﯿﺮﺍﻧﺸﺎﺭ- ﻧەﻏەدە ” ﺑەﺗﺎﯾﺒەﺗﯽ دەﺩﺭێﺖ. ﺋەﻭەﯼ ﻟەﻡ ﻣﺎﻭەﯾەﺩﺍ ﺑەﺩﯾﺎﺭ ﮐەﻭﺗﻮﻭە ﺑێ ﺑەڵێﻨﯽ ﮐﺮﺩﻧﯿﯽ ﻻﯾەﻧە ﭘێﻮەﻧﺪﯼ ﺩﺍﺭەﮐﺎﻥ، ﻧﻮێﻨەﺭەﮐﺎﻧﯽ ﭘﺎﺭﻟﻤﺎﻥ ﻭ ﻫﺘﺪ … ﺑﻮﻭە. ﺑەﺧﯚﺷﺤﺎڵﯿﯿەﻭە ﻟەﻡ ڕﯙﮊﺍﻧەﺩﺍ، ﺑەﺷێﮏ ﻟە ﭼﺎﻻﮐﺎﻧﯽ ﻣەدەﻧﯽ ﺷﺎﺭﯼ ﭘﯿﺮﺍﻧﺸﺎﺭ، ﮐەﻣﭙێﯿﻨﯽ ” ﺑەﻟێ ﺑﯚ ﭘەﺭەﭘێﺪﺍﻧﯽ ڕێگاﻭﺑﺎﻧﯽ ﭘﯿﺮﺍﻧﺸﺎﺭ ” ـﯿﺎﻥ ﺩﺍﻣەﺯﺭﺍﻧﺪﻭﻭە ﻭ

ﻫێﻨﺪێﮏ ﺩﺍﻭﺍﮐﺎﺭﯼ ﺳەﺭەﺗﺎﯾﯽ ﻭ ﯾﺎﺳﺎﯾﯽ ﯾﺎﻥ، ﺳەﺑﺎﺭەﺕ ﺑە ﺩﯙﺧﯽ ﻧﺎﻟەﺑﺎﺭﯼ ڕێگاﻭﺑﺎﻧەﮐﺎﻧﯽ ﻧﺎﻭﭼەﯼ ﭘﯿﺮﺍﻧﺸﺎﺭ، ﺭﻭﻭﺑەڕﻭﻭﯼ ﻻﯾەﻧە ﭘێﻮەﻧﺪﯼ ﺩﺍﺭەﮐﺎﻥ ﮐﺮﺩﯙﺗەﻭە ﻭ ﻟەﻻﯾەﻥ ﭼﯿﻦ ﻭ ﺗﻮێﮋە ﺟﯿﺎﻭﺍﺯەﮐﺎﻧﯽ ﺷﺎﺭﯼ ﭘﯿﺮﺍﻧﺸﺎﺭ ﭘێﺸﻮﺍﺯﯾﯿەﮐﯽ ﻣﺎﻧﺎﺩﺍﺭﯾﺎﻥ ﻟێکراوە. .

ئێمەﺵ ﻭەﮎ ﺑەﺷێﮏ ﻟە ﭼﺎﻻﮐﺎﻧﯽ ﻣەدەﻧﯽ و هاونیشتمانیانی شاری ﻧەﻏەدە، ﺩﻭﺍﯼ ﻟێﮑﺪﺍﻧەﻭە ﻭ هەڵﺴەﻧﮕﺎﻧﺪﻧﯽ ﺩﺍﺧﻮﺍﺯﯾﯿەﮐﺎﻧﯽ ﮐەﻣﭙێﯿﻨﯽ ﭘﯿﺮﺍﻧﺸﺎﺭ، ﺑەﻡ ﺋەﻧﺠﺎﻣە ﮔەﯾﺸﺘﻮﻭﯾﻦ ﮐە ﺣەڕەﮐەﺗێﮑﯽ ﻟەﻡ ﭼەﺷﻨە دەﺗﻮﺍنێﺖ ﻟە ﺋﺎﺳﺘﯽ ﺩﺍﻭﺍﮐﺎﺭﯾﯿەﮐﺎﻥ ﺩﺍ، ” هەم ﭘﻮﺷﺎﻧﯽ” ﻟەﮔەڵ ﺑەﺷێکی ﺯﯙﺭﯼ ﺩﺍﺧﻮﺍﺯﯾﯿەﮐﺎﻧﯽ ئێمەﺵ هەﺑێﺖ ﻭ ﭘﯿﻮﯾﺴﺘە ﭘﺎڵﭙﺸﺘﯽ ﯾﺎﻥ ﻟێ ﺑﮑﺮێﺖ. ﮐەﻭﺍﺑێﺖ ﻟێﺮەﻭە ڕﺍﯾﺪەﮔەﯾێﻨﯿﻦ ﮐە ﭘڕﯙﮊەﯼ ” ﺩﻭﻭ ﻻﯾﻨە ﮐﺮﺩﻧﯽ ﻣﯿﺤﻮەﺭﯼ ﻧەﻏەدە- ﭘﯿﺮﺍﻧﺸﺎﺭ ” ﻭەﮎ ﺧﺎڵی هاﻭﺑەﺷﯿﯽ ﺩﺍﻭﺍﮐﺎﺭﯾﯿەﮐﺎﻧﯽ ئێمە ﻭ ﮐەﻣﭙێﯿﻨﯽ ﭘﯿﺮﺍﻧﺸﺎﺭ، ﻟێﮑﺪەﺩﺭێﺘەﻭە ﻭ ئێمە ﺑە هەﻣﻮﻭ ﺷێﻮﺍﺯێﮑﯽ ﻣەدەﻧﯽ ﭘﺸﺘﮕﯿﺮﯼ ﻟە ﺩﺍﻭﺍﮐﺎﺭﯾﯿەﮐﺎﻧﯽ ﺋەﻡ ﮐەﻣﭙێﯿﻨە دەﮐەﯾﻦ . هەﺭﻭەها ﻟێﺮەﻭە ﺩﺍﻭﺍ دەﮐەﯾﻦ ﮐە، هەﺭ ﻭەﮎ ﭼﯚﻥ ﺧەڵﮑﯽ ﻧەﻏەدە ﻭ ﭘﯿﺮﺍﻧﺸﺎﺭ ﻟە ﺭﻭﻭﺩﺍﻭەﮐﺎﻧﯽ هاﺗﻮﻭﭼﯚ، ﻗﻮﺭﺑﺎﻧﯿﺎﻥ ﻭ ﻧەهاﻣەﺗﯿﯿەﮐﺎﻧﯽ ڕێگاﯼ ﭘﯿﺮﺍﻧﺸﺎﺭ- ﻧەﻏەدە، ﺷەﺭﯾﮏ ﻭ هاﻭﺧەﻡ ﺑﻮﻭﻧە، ﻧﻮێﻨەﺭﺍﻧﯽ ﺷﺎﺭەﮐﺎﻧﯽ ﻧەﻏەدە ﻭ ﭘﯿﺮﺍﻧﺸﺎﺭﯾﺶ ﺑە ﺋەﺭﮐﯽ ﻧﯿﺸﺘﻤﺎﻧﯽ ﺧﯚﯾﺎﻧﯽ ﺑﺰﺍﻧﻦ ﮐە ﺩﻭﻭﺭ ﻟە ﻣﻠﻤﻼنێﯽ ﺑەﺭﺗەﺳﮏ ﻭ ﻧﺎﻭﭼەﮔەڕێﺘﯽ ﺩﻭﺍﮐەﻭﺗﻮﻭﺍﻧە، ﺋەﻭ ﺑﺎﺑەﺗە ﻭەﮎ ” ﭘﺮﺳﯽ هاوبەش ” ﻭ ” ﺩﺭﺩ ﻣﺸﺘﺮﮎ “ـﯽ ﺧەڵﮑﯽ ﺋەﻭ ﺩﻭﻭ ﻧﺎﻭﭼەﯾە ﺑﺒﯿﻨﻦ ﻭ ﻟە ﺋﺎﺳﺘﯽ ﺑەﺭﺯ ﺩﺍ ﭘڕﯙﮊەﯼ هاﻭﺑەﺷﯽ ﺑﯚ ﺋﺎﻣﺎدە ﺑﮑەﻥ ﻭ ﺑەﺟﯿﺪﺩﯼ هەﻭڵەﮐﺎﻧﯿﺎﻥ ﺑﯚ ﮐﺮدەﯾﯽ ﺑﻮﻭﻧﯽ ﻭەﮔەﺭ ﺑﺨەﻥ.

۱- خوسرەو ساوجبڵاغچی

۲- مارف ئەوراز

۳- کەماڵ حەسۆ

٤- دوکتور کەریم رەحمانی چیانه

۵- مامۆستا مەلا ڕەسوڵ ئەحمەدنژاد

٦- جەلال دەرویشی سەیاح

۷- ئیسمایل ڕۆماستی

۸- حوسێن فەڕەجی

۹- ناسر ئەمینی

۱٠- عەزیز پوورمەند

۱۱- یوسف محەممەدزادە

۱۲- ئەمیر پەرغازە

۱۳- مراد عەبدوڵڵاپوور

۱٤- شەهریار ئەحمەدی

۱۵- کەماڵ رامووز

۱٦- محەممەد خالید ئیسلامخا

۱۷- مەنسوور ئەمینی

۱۸- ڕەزا مینایی

۱۹- یونس قادری

۲٠- یاقووب ڕەوا

۲۱- سابیر کاکەمەمی

۲۲- جەلال کیان نیا

۲۳- کەریم جەهانبەخش

۲٤- سەعدی ڕەحیمی

۲۵- سەلاح ئیبراهیم دەشتی

۲٦- جەعفەر سۆفی

۲۷- شیلان حەسەن زادە

۲۹- نەوید مەولوودی

۳٠- زاهیر مینایی

۳۱- تۆفیق حاجی

۳۲- سەید حاسڵ ئەحمەدی

۳۳- هێمن ساوجبڵاغچی

۳٤- ڕەحمەت کیان نیا

۳۵- هادی حەلاج

۳٦- خالید لاهیجانی

۳۷- حەمزە مەعڕووف پوور

۳۸-ئومێد مستەفاپوور

۳۹- سەلاح ڕەحمانی

٤٠- ئەنوەر شەهامەت

٤۱- ئیدریس ئیبراهیم نژادیان

٤۲- کەیوان بادسار

٤۳- مۆحسین مەحموودپوور

٤٤- سەمەد سوڵتانی

٤۵- هەڵدێر پاکنویس

٤٦- حەمزە محەممەدیان

٤۷- کاوە قادری

٤۸- شەیدا وسووقی نیا

٤۹- سابیر ساوجبڵاغچی

۵٠- سەلاح ئەفشین

۵۱- یوسف حوسێنی

۵۲- سەید کەماڵ ئیبراهیمی

۵۳- فەتاح دەشتی

۵٤- ئومید پوورمەند

۵۵- بێهنام ڕەفیع نەژاد

۵٦- سیامەند ئازادە

۵۷- یەحیا ئازادە

۵۸- کەیوان حاجی خزری

۵۹- شەفیع ڕەحمانی

٦٠- عەلی مەعڕووف نەژاد

٦۱- سامان کاکەمەمی

٦۲- محەممەد تاهیر مینایی

٦۳- حوسێن ڕەحیم زادە

٦٤- ئەمیر بانگینی

٦۵- هێمن ئەحمەدی ئازەر

٦٦- سەلاح قادری

٦۷- ئیدریس پوورمەند

٦۸- سەلاح حوسێن بەیگی

٦۹- ئەنوەر عەزیزی

۷٠- مۆحسین کوردی

۷۱- سەید میلاد حوسێنی

۷۲- ئەردەلان ساوجبڵاغچی

۷۳- سامان کەریم پوور

۷٤- کامیار بادسار

۷۵- ئومێد باشووکی

۷٦- محەممەد مورادی

۷۷- ئومێد ئیسمایل پاک

۷۸- ئوشین ڕەحمانی

۷۹- لوقمان پاخیرە

۸٠- کامیل حوسێن بەیگی

۸۱- هێمن ڕەشیدی

۸۲- هیدایەت یێلاقی

۸۳- ڕەسوڵ شاهیجانی

۸٤- واحید باڵتە

۸۵- ئەحەد باڵتە

۸٦- مەنسوور فەڕاشی

۸۷- عەلی پاسبان

۸۸- قادر میلانی

۸۹- عەبدوڵڵا هەمەدان

۹٠- نادر نەڵۆسی

۹۱- واحید شەمسی

۹۲- حەسەن شەریفی ئازەر قارنایی

۹۳- مووسا پوورمەند

۹٤- مەحموود شافعی

۹۵- عەلی تاوەریدە

۹٦- ئەفشین حەسەن زادە

۹۷- حوسێن مام مەحموودپوور

۹۸- محەممەد ئەحمەدپوور

۹۹- واحید مستەفا

۱٠٠- هێمن ئەحمەدپوور

۱٠۱- حوسێن کاکەڵی

۱٠۲- عەبدوڵڵا فەلاحی

۱٠۳- ئیرەج ڕەشیدی

۱٠٤- زورار قادری

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت