Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ کوردستان ئیتلاعات لە بۆکان هاووڵاتییەکی کوردی دەستبەسەر کرد

ئیتلاعات لە بۆکان هاووڵاتییەکی کوردی دەستبەسەر کرد

0
1614

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە شاری بۆکان، ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی پووشپەڕی ١٣٩٥ هاووڵاتیەکی شاری بۆکان بە ناوی ڕەزا قوڕەیشی، کوڕی مستەفا،  لەلایەن دوو کەس لە مەئموورانی ئیتلاعاتی شاری بۆکان دەستبەسەر کرا.

هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە شاری بۆکان پشتڕاستی کردەوە کە ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی پووشپەڕ و لە کاتێکدا ڕەزا قوڕەیشی لە شوێنی کارەکەیەوە بەرەو ماڵ دەگەڕاوە لە نەکاو لە لایەن مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان دەست بەسەر کراوە.

دەگوترێ مەئموورەکان هیچ بەڵگەیەکیان بۆ دەستبەسەر کردنی ئەو گەنجەی شاری بۆکان لەبەردەستدا نەبووە و  لە کاتی دەستبەسەر کرانیدا تووندوتیژییان بەکار هێناوە و لێیانداوە.

ڕەزا قورەیشی تەمەن ٢٨ ساڵان، پێشتریش ٢ جار لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بەتاوانی هەبوونی پەیوەندی و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەر ڕژیم دەستبەسەر کراوە  و هەر جارەش بۆ ماوەیەک لە گرتووخانەدا بووە و دواتر بە پێی بارمتە ئازاد کراوە.

لە ئێستادا هیچ زانیارییەک لەمەڕ شوێنی ڕاگواستن و دەست بەسەر بوون و دۆخی جەستەیی و دەروونیی ئەو گەنجە ٢٨ ساڵانەی شاری بۆکان لەبەردەستدا نیە.

بەپێی ئاماری بەشی هەواڵی ناوەندی ڕۆژی کورد لە ماوەی ڕابردوودا ٣٥ کەس لە شارە جیاجیاکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە لایەن جل شەخسی و مەئـوورەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراون و تا ئێستا تەنیا ٣ کەسیان ئازاد کراون و هێچ زانیارییەک لەمەڕ دۆخی ئەوانی تر لەبەردەستدا نیە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوولە بەرەبەری ٢٢ی پووشپەڕدا، لەسەقز شانۆی سیاسی بەڕێوە دەچێت
بابەتی دواترلایەنگرانی موجاهدین هەوڵی داگرتنی ئالای کوردستانیدا
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان