بۆمبێکی دەنگی لە شاری پیرانشار تەقیەوە

0
776

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، شەوی دووشەممە لەسەر سێ شەممە ڕێکەوتی ٨ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی لە نزیک پارکی شارەکی مەنگوڕ لە شاری پیرانشار، هێزەکانی ڕژیم بۆمبێکیان داناوە و لەو ڕێگایەوە ویستوویانە دڵەڕاوکێ بخەنە ناو شار.

شایەتحاڵێک لەو بارەوە بە ڕۆژی کوردی ڕاگەیاند: “ئاشکرایە کە مەئموورانی ڕژیم خۆیان بە فرت و فێڵ و زۆرتر وەک کایەیەک بۆمبەکەیان دانابوو و دەنگۆی ئەوەیان بڵاو کردەوە کە دژبەرانی ئینقلاب بە نیاز بوون کاری تیرۆریستی بکەن.

کەسێکی تر لەو بارەوە لە شاری پیرانشار لە لێدوانێکدا بۆ هەواڵنێری ڕۆژی کورد ئەو هەوڵەی ڕژیمی بە ئامانجدار زانی و گوتی: ” ڕژیم بە ئانقەست و بەپێی بەرنامەی دڕێژراو هێزێکی زۆری لەو شوێنە کۆ کردبۆوە و وایان دەنواند کە دەیانهەوێ هەوڵێکی تیرۆریستیی بەرین پووچەڵ بکەنەوە، ئامانجی ڕژیم بە ئەمنیەتی تر کردنی شار و بە ئاژاوەگێڕ نیشان دانی هێزی کوردیە”.

ئەو هاووڵاتییە لەمەڕ ساختە بوونی ئەو هەوڵە گوتی: “ئەو شوێنە لە نزیک ماڵی چەکدارانی سەر بە ڕژیم هەڵکەوتووە، دەنگێکی ئەوتۆی نەبوو و هەر لە یەک خولەک دا سەدان هێز هاتنە شوێنەکە، ئاشکرا بوو هەموو شت پیلان بۆ داڕێژراوە”

دەگوترێ ئەو بۆمبە، ۆمبێکی دەنگی بووە و بەو پێیەش هیچ زیانێک بەر هاووڵاتیان نەکەوتووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت