بکوژەکەی بێرلین لە ئێران ڕاهێنانی بۆ کراوە

0
658

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی میدیا و ڕاگەیێنەکانی ئاڵمان و بە پشت بەستن بە لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسی ئاڵمان، ئەو بکوژە تەمەن ١٨ ساڵانە ئێرانی–ئاڵمانیەی کە لە شاری مونیخی ئاڵمان ٩ کەسی کوشت، مانگی دیسامبری ٢٠١٥ لەگەڵ باوکی سەردانی ئێرانی کردبوو.

حەوتوونامەی فۆکوس لەمبارەوە نووسی: “بەپێی لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس، ئەگەری یەکجار زۆری هەیە کە عەلی لە ئێران ڕاهێنانی تەقە کردنی بۆ کراوە و فێری تەقە کردن بووە”.

تا ئێستا دادستان و بەشی تاوانەکانی ئەیالەتی بایێرن لەمەڕ ئەو ڕاپۆرتەی “فۆکوس” هیچ لێدوانێکیان نەداوە و گوتوویانە لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

عەلی داوید س، ڕێکەوتی 22ی ژوئیەی ٢٠١٦ لە ناوەندێکی کڕین و فرۆشتن لە باژێڕی مونیخ تەقەی لە خەڵک کرد و ٩ کەسی مەدەنی کوشت و خەڵکێکی زۆریشی بریندار کرد.

عەلی داوید س کە دەگوترێ نەخۆشیی دەروونی هەبووە چەکەکەی خۆی لە فرۆشگەیەکی ئینتێرنێتی کڕیبوو بەڵام پۆلیس هەر وا بە دوای وڵامی ئەو پرسیارەدا دەگەڕا کە عەلی لە کوێ فێری تەقە کردن بووە، کە پێدەچێ وڵامی ئەو پرسیارە دۆزرابێتەوە و لە ئێران ڕاهێنانی بۆ  کراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت