بەشێک لە سەربازە کودتاچیەکانی تورکیە دەستبەسەر کران

0
718

ڕۆژی کورد: ئەمشەو شەوی پێنج شەممە لەسەر هەینی ٢٥ی پووشپەڕی ١٣٩٥ کودەتایەکی لەناکاو لە تورکیە کرا، کودەتایەک کە زۆرتر لە مانۆڕێکی سەربازیی هەوایی دەچوو بەڵآم لە ماوەی چەند کاتژمێردا کۆنترۆڵ کرا. کودتایەک کە بەشێکی زۆر لە کارناسانی سیاسی بە شانۆیەکی سیاسیی ئەردۆغان ـی دەناسن.

لەو کودتایەدا کە سەرجەم پارتە سەرەکییەکانی تورکیە وەک (مەهەپە)، (هەدەپە) و (جەهەپە) مەحکوومیان کرد، بۆ ماوەیەک فڕۆکەخانەی ئیستانبووڵ کەوتە دەست ئەرتەشی تورکیە و بینای ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی دەوڵەتیی تورکیەش بە هەمان شێوە.

ڕەجەب تەییب ئەردوغان لە کاتژمێرەکانی سەرەتای ئەو ڕووداوە بەرەو ئیستانبووڵ وەرێکەوت و لە لێدوانێکی ڕاستەوخۆی تەلەفزیۆعنیدا داوای لە خەڵک کرد بە دژی کودەتاچیەکان بڕژێنە شەقامەکانەوە، خەڵکیش لە گۆڕەپانی تەقسیم لە ئیستانبووڵ و کیزلای لە ئانکارا کۆىوونەوە و بە دژی کودتاچیەکان درووشمیان دا.

وڵاتی ئێران هەر لە سەرەتاوە کەوتە خۆ و لە تاران و هەمەدان و ئیسفەهان، هێزی تایبەت و فڕۆکە و هێلی کۆپتێری شەڕکەر بەرەو کرماشان وەڕێکەوت و لە ورمێش بۆ ماوەیەک هێلی کۆپتێر لە ئاسمان دەسووڕاوە.

سنوورەکانی تورکیا لەگەڵ وڵاتانی تر داخران و ئێرانیش سنوورەکانی خۆی داخست بەڵام سەرجەم زلهێزان و بنکە ناونەتەوەییەکانی جیهان ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ پشتیوانیی خۆیان بۆ دەولەتی ئێستای تورکیە ڕاگەیاند.

لە ئەنجامدا دوای چەند کاتژمێر دەوڵەت کۆنترۆڵی دۆخەکەکەی گرتەوە دەست و بەشێک لە کودتاچیەکان و سەربازەکان دەست بەسەر بوون.

لە ئێستادا دۆخی تورکیە  تا ئاستێک نائارامە و خەڵک بە نیازی گرتنەوەی ئەو شوێنانەی کە لە دەست کودتاچیەکاندایە.

ئێستا کارناسانی سیاسی زیاتر لەسەر ئەو بڕوایەن کە ئەو کودتایە شانۆیەکی سیاسی بوو کە ئەردۆغان بۆ لابردنی تاوانی گەندەڵی لەسەر خۆی و بەرەو پێش بردنی ئامانجەکانی بێ هەموو کۆسپێک دەوری گێڕا و نووسی و دەرهێنەریەکەی گرتە ئەستۆ.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت