هونەرمەندانی کورد بۆ جارێکی تر، یاسی سینەماکاری کۆچکردووی کورد، تەها کەریمی بەرز ڕادەگرن

0
648
ڕۆژی کورد: بڕیار وایە كاتژمێر ٦ی ئێوارەی رۆژی شەممە، ٨ جۆزەردان، كۆمەڵێك لە هونەرمەندان و چالاكانی مەدەنیی کورد  بۆ رێزگرتن لە سێهەمین ساڵی گیان لە دەستدانی هونەرمەندی سینەماكاری كورد “تەها كەریمی” لە سەر گڵكۆكەی لە گۆرستانی سڵێمان بەگی شاری بانە كۆبنەوە.
شایانی ئاماژەیە، هونەرمەندی سینەماكاری کورد “تەها كەریمی” ساڵی ١٣٥٥ لە گوندی بۆئێنی سەر بە شاری بانە لەدایك بووە و رێكەوتی ٨ جۆزەردانی ساڵی ١٣٩٢، لە رووداوێكی هاتووچۆ لە شاری سلێمانی ماڵئاوایی لە ژیان و هونەر و سینەمای كوردی كرد و تەرمەكەی لە گۆرستانی سڵێمان بەگی شاری بانە ئەسپەردەی خاك كرا.
سنووری ژیان، زریان،  كوێستانی سپی، كوێستانی قەندیل، نەوتی رەش، شێرپەنجەی شارەكەم، هەزارو یەك شەو و سەمای مرواریەكان” بەشێكن لە بەرهەمەكانی هونەرمەندی سینەماكار ” تەها كەریمی”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.