تاڵان کردنی گوندی چی‌چی‌خواروو لە سەقز، گرژی و ناڕەزایەتیی لێ کەوتەوە

0
650

ڕۆژی کورد: پاش تێپەڕبوونی پێنج ڕۆژ بەسەر دەستپێکردنی تاڵانی کانگەیەکی بەردی ئاسن لە گوندی چی‌چی‌خواری شاری سەقز لەلایەن ڕژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە، دانیشتوانی ئەو گوندە ناڕەزایەتییان بەو تاڵانکارییە دەربڕی.

ڕۆژی شەممە ٧ی جۆزەردان، ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئیداری و نیزامیی ڕژیمی ئیسلامیی ئێران بە ئامادە بوون لەسەر کانگەیەکی بەردی ئاسن لە گوندی چی چی ـی خوار، پلانی تاڵانی کردنی ئەو کانگە بە نرخەیان خستە بواری جێىەجێ کردنەوە.

لە کاتێکدا بەرپرسانی ڕژیمی ئیسلامی ئەو تاڵان کردنەیان لە ژێر ناوی “وەقفەکانی خەجیجە خاتوون”دا دەست پێکردووە، بەڵام دانیشتوانی گوندەکە وێرای ناڕەزایەتی دەربڕین ڕایانگەیاندووە کە “موقوفەی خەجیج خاتون” زیاتر لە ٧ کیلۆمیتر لەگەڵ شوێنی ئەو کانگەیە مەودای هەیە.

دانیشتوانی گوندی چی‌چی‌خوارێ ڕۆژی سێ‌شەممە ٤ی جۆزەردان و لە کاتێکدا بەرپرسی ئەوقافی سنە و بەرپرسی “توسعه و عمران” (گەشە و ئاوەدان کردنەوە)،  بە مەبەستی دەستپێکردنی پیلانی تاڵان کردنی کانگەی بەردی ئاسنی گوندی چی‌چی‌خوار سەردانی ئەو گوندەیان کردبوو، لەلایەن هاووڵاتیانەوە بە درووست کردنی سپەری مرۆڤی و هێنانی کەلوپەلی وەرزێڕی بۆ سەر ێێگەکەیان، ڕێگرییان لە هاتنی بەرپرسانی ڕژیم و جێ بە جێ کردنی پیلانەکەیان کرد.

هەوڵی تاڵان کردنی ئەو کانگە بەنرخه لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی ئیدارەی ئەوقاف و سەرچاوە سرووشتییەکان ڕایانگەیاندبوو کە هەتا ئەو کاتەی ڕەزامەندی خەڵکی گوندی چی‌چی‌خوار لەمەڕ دەرهێنانی ئەو کانگەیە بەدەست نەهێنین، هەڵدان بۆ دەرهێنانی کانگەکە دەست پێ ناکرێت.

بانگەشەی بەرپرسانی ڕژیم لەمەڕ بەدەست هێنانی ڕەزامەندی خەڵکی گوندی چی‌چی‌ خواروو لە کاتێکدایە کە بەپێی بڕیاری ڕژیم دەبوایە ٤٠٠ هێکتار لە زەوییە بە پیت و وەرزێڕییەکانی ئەو گوندە بۆ هەڵدانەوەی کانگەی بەردی ئاسن تەرخان بکرێت.

هەڵدانەوەی ئەو کەنگەیە دەبێتە هۆی لە ناوچوونی بەشێکی بەرچاو لە لەوەڕگە و زەوییە وەرزێڕییەکان و بەو هۆیەشەوە چەندین بنەماڵەی هەژار لەو گوندە تەنیا سەرچاوەی داهاتیان لەناو دەچێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.