هێزە ئینتزامییەکانی ڕژیم هاووڵاتیەکی کوردیان کوشت

0
648

ڕۆژی کور: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، بە هۆی تەقەی هێزە ئینتزامییەکانی تورجان ـی سەر بە باژێڕی بۆکان، هاووڵاتیەکی کورد گیانی لە دەست داوە.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە 21ی گەلاوێژی 1395ی هەتاوی، هێزە ئینتزامییەکانی تورجان، لە نزیک گوندی شاریکەندی سەر بە باژێڕی بۆکان، تەقەیان لە ئۆتۆمبیلێکی جۆری سێ ئێف کردووە و لە ئەنجامدا  ژنێکی کوردیان کوشت.

ئەو ژنە کوردە تەمەن ٣٦ ساڵان و خەڵکی گوندی زیڕاندۆڵ ـە.

تەقە کردن لە هاووڵاتیان و خەڵکی مەدەنی لە لایەن هێزە ئینتزامییەکانی ڕژیم، بۆتە سەرگەرمییەکی ئەو هێزانە و تا ئێستا چەندین هاووڵاتیی مەدەنی و چەندین کۆڵبەر بەو شێوەیە کوژراون.

پێشتریش ٢ ژنە کوردی باژێڕی بانە بە هۆی هێزەکانی ڕژیمەوە گیانیان لە دەست داوە.

 

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.