راوێژکارێکی بارزانی : هێزێکی سعودییە بەرامبەر ئێران لە کوردستان جێگیر دەکەین

0
603
بە پێی هەواڵێک کە لە لڤین بڵاو بۆتەوە، راوێژکارێکی بارزانی ئاماژەی بەوە کردوە ناردنی شاندی كوردستان بۆ به‌غدا له‌به‌ر خاتری شیعه‌کانی عێراق نییه‌ به‌ڵكو پیشاندانی نیازپاكیی كوردستانه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌مه‌ریكا به‌وه‌ی كورد ده‌یه‌وێت پەیوەندی له‌گه‌ڵ عێراقدا له‌ چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی ده‌ستووری عێراق هەبێت.
د.محەمەد ساڵح جومعە راوێژكاری مەسعود بارزانی بە میدیاکانی پارتی دیموکراتی ڕاگەیاندوە”ئەو كاتەی داعش هێرشی كردو لەهەولێر نزیك بویەوە، راشكاوانە ئیسرائیل بە باراك ئۆباما سەرۆكی ئەمریكای وت، ئەگەر تۆ بڕیار نەدەیت، ئەوا ئیسرائیل بەفڕۆكەو سوپای خۆی بەرگری لەكوردستان دەكات، بۆیە ئۆباما رایگەیاند، “كوردستان هێڵی سوورە”.

د.محەمەد ساڵح ئاماژەی بەوەشكردووە”ئەمڕۆ بارزانی بخوازێت سبەینێ ئیسرائیل هێزی خۆی دێنێتە كوردستان و بەرامبەر ئێران رادەوەستێت و هێزی سعودیە ئەوەی ناویان ناوە (درع الشمال) دێتە هەولێرو بنكەو بارەگای خۆی لەچۆمان و حاجی ئۆمەران رێكدەخات”.

لەبارەی ناردنی شاندی هەرێمی كوردستانیشەوە بۆ بەغدا، راوێژكارەكەی بارزانی رایگەیاندووە”ناردنی وەفدی كوردستان بۆ بەغدا لەبەر خاتری چاوی شیعە نییە، بەڵكو پیشاندانی نیاز پاكی كوردستانە بەرامبەر بە ئەمریكا، كورد دەیەوێت پەیوەندی لەگەڵ عیراقدا هەبێت لەچوارچێوەی جێبەجێكردنی دەستووردا”.

هەر لەو دیمانەیەی گۆڤارەكەدا راوێژكارەكەی مەسعود بارزانی گلەیی لەپارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) كردووەو رایگەیاندووە” كاتێك ئەڵمانیا بڕیاریدا چەك بەكوردستان بدات، بەفەرمانی ئێران پەكەكە چەند ژنێكی كوردی ئێزیدی ناردە پەرلەمانی ئەڵمانیا بۆئەوەی بڵێن چەك بەپێشمەرگە مەدەن، لەبەرئەوەی ئەو چەكانە دەدەنە داعش، حكومەتی توركیاش چەند ژنێكی ناردبوو تا چەك بە پێشمەرگە نەدەن، بەو بیانوەی بە پەكەكە دەدرێت، بەڵام ئەڵمانیا زانی كە هەردوو بابەتەكە بەپیلانی ئێران و توركیایە، بۆیە لەسایەی قارەمانێی پێشمەرگەو بە بەكارهێنانی ئەو چەكانە بە‌شێوەیەكی كارامە، توانیمان شنگال و كوردانی ئێزدی ئازاد بكەین”.

ئەو قسانەی بارزانی لە حاڵێکدان کە عادل ئەلتەریقی، قەزیری فەرهەنگ و زانیاریی سعوودیە لە مەڕ قسەکانی ئەو دواییانەی بەرپرسانی ئێرانی کە پێدەچوو مەبەستی قسەکانی ئەو دواییانەی عەلی ئەکبەر ویلایەتی، ڕاوێژکاری خامنەیی بێ کە کوتبووی: “پێشنیار دەکەم، سعوودیەکان بۆ پاراستنی نیزام و دەوڵەتەکەی خۆتان بگەڕێنەوە سەر شەریعەتی ئیسلام”، گوتی: “ڕق و بێزاری ئێرانیەکان لە هەمبەر خەڵکی پاشایەتی سعوودی، لە بڕوا و نەریتەکانی ئەوان (ئێران) سەرچاوە دەگرێ.

ئەلتەریقی گوتی: “١٢ وڵاتی جیهان، بەرپرسانی ئێرانیان بە پووڵشۆری و تیرۆریزم و هەروەها ئەنجام دانی جینایەتی زۆر، مەحکووم کردووە”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.