Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران سەرۆکی هەرێم و نچیرڤان بارزانی پێکەوە سەردانی تاران دەکەن

سەرۆکی هەرێم و نچیرڤان بارزانی پێکەوە سەردانی تاران دەکەن

0
1619

ڕۆژی کورد: دوابەدوای سەردانی مەسعوود بارزانی بۆ بەغدا بە مەبەستی یەکلایی کردنەوەی کێشەکانیان، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا سەردانی تاران بکەن.

هەواڵدەریی تابناک سەربە پاسدار موحسێن رەزایی بڵاوی کردەوە، لێپرسراوێکی وەزارەتی دەرەوەی رژیم، رایەگەیاندووە مەسعوود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی تاران دەکەن.

هەواڵدەریی تەسنیم سەربە سوپای پاسدارانیش لە هەواڵێکدا رایگەیاندووە: ئەو سەفەرە بە مەبەستی تاوتوێ کردنی پرسی ئابووری، سیاسی و ئەمنیەتی ئەنجام ئەدرێت.

تەسنیم ئاماژەی بەوە کردووە لەو سەردانەدا هەوڵەکانی دەوڵەتی ناوەندیی ئێراق و ئێران بۆ شەڕ لەگەڵ داعش و ئازادکردنی مووسڵ تاوتوێ دەکرێن.

سەردانی مەسعوود بارزانی لەسەر داوای عەلی خامنەیی، ڕێبەری ڕژیمی ئێران ئەنجام ئەدرێت کە لە ماوەی رابردوودا وەزیری ئیتلاعاتی تاران بە فەرمی سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و داوای عەلی خامنەیی گەیاندە مەسعوود بازرانی.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پاش زیاتر لە مانگێک دوای سەردانی وەزیری ئیتلاعات بۆ هەرێمی کوردستان، رەزامەندی لەگەڵ داوای عەلی خامنەیی بۆ سەردانی تاران، دەبڕی.

چاوەدێران، سەردانی مەسعوود بازرانی و نچیرڤان بارزانی بۆ تاران بە گرینگ و چارەنووس‌ساز وەسف دەکەن و لەو باەڕەدان کە ئەو سەردانە یەکلایی‌کەرەوەی کێشەکانی نێوان حکوومەتی هەرێم و تاران دەبێت، ئەوەش دوای ئەوە دێت کە مەسعوود بازرانی بە فەرمی باسی راگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان و بەرێوەبردنی رێفراندۆمی سەربەخۆیی دەکات.

هەڵبەت لە سەردانی مەسعوود بارزانی بۆ بەغدا، باسی لەوە کرد لە هەرێمی کوردستان بە نیاز نیە لە ئێراق جیا بێتەوە و تەنیا دەیهەوێ سەربەخۆ بێ کە ئەمەش شرۆڤەی جیاجیای لە لایەن شرۆڤەکارانی سیاسییەوە لێ کراوە.

چالاکانی سیاسیی کورد لەو باوەڕەدان کە چالاکیی حیزبی دیمۆکرات لە دژی رژیمی ئیسلامیی ئێران، بەشێکی گرینگی باسەکانی نێوان هەریمی کوردستان و تاران دەبن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووسەرکردەیەکی یەکیەتی سەرچاوەی هەواڵی کشانەوەی پێشمەرگەکانی دیمۆکرات بوو
بابەتی دواتردیمانە لەگەڵ پاڵەوانی کوردی ترۆمبیل هاژووتن لە کێ بەر کێی نۆروێژ
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان