کورته‌فیلمی “گه‌یشتن” به‌رهه‌می ده‌رهێنه‌ری بۆکانی له فستیڤاڵی فیلمێک بۆ ئاشتیی ئیتالیا به‌شدار ده‌بێت.
چیرۆکی کورته‌فیلمی گه‌یشتن، به سه‌رهاتی کۆچ کردنی ژن و مێردێکی لاوه که “پێدرام نیلووفه‌ری”، “ڕه‌زا مه‌هدی زاده”، “ڤیان عه‌زیزپوور” و “سومه‌یه عه‌لیزاده” ئه‌کته‌رانی ئه‌و کورته‌فیلمه‌ن.
پێشتریش ئه‌و کورته‌فیلمه له به‌شی کێبه‌رکێی چوارده‌هه‌مین فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی هانۆفری ئه‌ڵمانیا و په‌نجا وحه‌فته‌مین فستیڤاڵی “شبدیز” به‌شدار بوووه.
محه‌مه‌دڕه‌زا میناپوور ده‌رهێنه‌ری کورته‌فیلمی گه‌یشتن له‌دایکبووی بۆکان و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی کورته‌فیلمی ئێرانه و به‌رهه‌م هێنانی دوو به‌ڵگه‌فیلم، دوو کورته‌فیلمی چیرۆکی و ئه‌نیمه‌یشێنێک و وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین فیلم له ڕوانگه‌ی بینه‌رانی فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌ییی فیلمی سه‌حه‌ر مه‌نچسته‌ری به‌ریتانیا بۆ کورته‌فیلمی “ئازمایش”، خه‌ڵاتی تایبه‌تی لیژنه‌ی داوه‌رانی فستیڤاڵی “ئه‌نیفێست ڕۆزافای” وڵاتی ئه‌لبانی بۆ به‌ڵگه‌فیلمی “سبه‌ینێ نزیکه” له هه‌گبه دایه.