ترامپ یەکەم رێکەوتننامەی دەوڵەتی ئۆبامای هەڵوەشاندەوە

0
1643

لە کاتێکدا دەوڵەتی باراک ئۆباما، لە هەوڵی دروست کردنی هاوپەیمانەتیی “بازرگانیی ئازادی جیهانی” ناسراو به (ترانس_پاسفیک)‌ لە نێوان ١١ وڵاتدا بوو، هاوکات لەگەڵ ئەوەیکە کۆنگرەی ئەمریکا کە کۆماریخوازەکان تیایدا زۆرینە بوون و پەسندیان نەکرد، هەنووکە دۆناڵ ترامپ لە یەکەم هەنگاودا هەوڵی ئەو هاوپەیمانەتیەی هەڵوەشاندەوە.

رۆژی کورد: دۆناڵد ترامپ، کە پێشتر لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا رایگەیاندبوو، کۆتایی بە هاوپەیمانەتیی “ترانس_پاسفیک) دێنێ، ئەو هاوپەیمانیەتییەی هەڵوەشاوە ڕاگەیاند.

ترامپ رایگەیاندووە: “سەبارەت بە پرسه بازرگانییەکان، هاوپەیمانەکان ئاگادار دەکەمەوە، کە واز لەو هاوپەیمانەتییە دێنین، چونکە ئەوە کارەساتێکی گەورەیەوە ئێمە لێێ دێینە دەرەوە”.

لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە دۆناڵ ترامپ بڵاوی کردۆتەوە، دەڵێت: “لەبری پێکهێنانی هاوپەیمانەتیی چەند نەتەوەیی، دەوڵەتی واشنگتۆن هەوڵ ئەدات، رێکەوتننامەیەی عدڵانەی دوولایەنە لەگەڵ وڵاتانی دیکە ساز بکات، کە بەو پێیە، کار و پیشە و سەنعەت بگەڕێنەوە ناو خاکی ئەمریکا”.

شینزوو ئابێ، سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن، کە گرینگترین ئەندامی ئەو رێکەوتننامەیە ئەژمار دەکرا، لە یەکەم لێدوان و دژکردەوەیدا رایەگەیاندووە، بەبێ ئەریکا ئەو هاوپەیمانەتییە هیچ واتایەکی نامێنێ”.

دەگوترێ، هەڵوەشاندنەوەی ئەو هاوپەیماننامە تیجاری و بازرگانییە، رێگە بەرەو هەڵوەشاندنەوەی ئەو هاوپەیمانەتی و رێکەوتننامەگەلە خۆش دەکات، کە باراک ئۆباما لەگەڵ وڵاتانی دیکە پێکی هێنابوو.

 یەکێک لەو رێکەوتننامە جیهانیانەی کە ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی لەلایەن دۆناڵد ترامپەوە لە ئارادایە، رێکەوتنی ناوکی لەگەڵ ئێران بوو، کە بە بەرجام ناوبانگی دەرکرد. پێشتریش دۆناڵد ترامپ رایگەیاندبوو لە ئەگەری بوون بە سەرکۆمار، لە یەکەم هەنگاودا ئەو رێکەوتننامەیە هەڵدەوەشینێتەوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت