بانکی مۆن بە دڵەڕاوکێوە باس لە پەرەسەندنی داعش دەکات

0
631

ڕۆژی کورد: بان کی مۆن، سەرۆکی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، دڵەڕاکێی خۆی لەمەڕ پەرەسەندنی چالاکییەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە باکووری ئەفریقای ڕاگەیاند.

بان کی مۆن لە ڕاپۆرتێکی نەهێنیدا لە ڕۆژی سێ شەممە ٢٩ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی داویەتی بە شۆڕای تەناهیی نەتەوە یەکگرتووەکان و وێنەیەکی گەیشتووە بە “هەواڵدەریی فەڕانسە”، باسی لە پێشرەویی هێزە دەوڵەتییەکانی لیبی لە شاری “سیرت”، پایەگای سەرەکی داعس لەو وڵاتە کرووە و گوتوویەتی ئەوە دەتوانێ ببێتە هۆکاری یەکگرتوویی شێوەسەربازییەکانی داعش لە گرووپی گچکەتر لە ناوچە جوغرافیاییە جیاجیاکانی لیبی و وڵاتانی دراوسێی.

هێرشی هێزەکانی دەوڵەتی یەکگرتووی لیبی بۆ دەسبەسەرداگرتنی “سیرت”لە ڕۆژی ٢٣ی جۆزەردانی ئەمساڵەوە دەستی پێکردووە و تا ئێستاش بەردەوامە.

تا ئێستا زۆر جار هەواڵی هێرشی نزیک و دەستەویەخەبەوونی هێزەکانی لیبی و داعش بڵاو بۆتەوە بەڵام تا ئێستاش ئەم باژێڕە بە گشتی نەگیراوەتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت