ئاڵمان: بانگەوازیی کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی لە شارەکانی” هامبورگ ،کۆڵن و شتووتگارت” بۆ پشتیوانی لە کەبوودوەند

0
783

بەپێی بانگەوازێک کە وێنەیەکی بۆ ڕۆژی کورد، بە بەشداریی هەمە لایەنەی حیزبە و ڕێکخراوە کوردستانییەکانی کوردستانی خۆرهەڵات، بڕیارە لە سێ شاری “هامبورگ، شتووتگارت و کۆڵن”، ڕێۆیوانێکی ناڕەزایەتی بۆ پشتیوانی لە محەممەد سەدیق کەبوودوەند، ڕۆژنامەوان و باوکی مافی مرۆڤی کوردستان، بەڕێوە بچێ.

دەقی بانگەوازەکە بە شێوەی خوارەوەیە:

بانگەواز

بانگەوازی بەرێوەچوونی ئەکسیۆنی پشتیوانی لە محەممەد سدیق کەبوودوەند لە شارەکانی” هامبورگ ،کۆڵن و شتووتگارت”ی وڵاتی ئاڵمان

سەرجەم کوردانی نیشتەجێی وڵاتی ئاڵمان و بەتایبەتیش لە دەڤەرەکانی”هامبورگ، شتووتگارت و کۆڵن” و شارەکانی دەوروبەر ئاگادار دەکەینەوە کە بە هاوکاری کۆمەڵێک حیزب و ڕێکخراوی سیاسی و مەدەنی خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی لە داوا رەواکانی کاک محەممەد سدیق کەبوودوەند و باقی بەندکراوانی سیاسی کورد و نەتەوەکانی دیکەی ئێران بەڕێوە دەچێت.

شوێن: شتووتگارت: رۆژی هەینی 03.06.2016 کاتژمێر: 16:30 ی ئێوارە
شوێن: Stuttgart Schlossplatz

هامبورگ : رۆژی شەممە 04.06.2016 کاتژمێر 13:00
شوێن : Hauptbahnhof

کۆڵن : رۆژی شەممە 04.06.2016 کاتژمێر : 14:30
شوێن : Hauptbahnhof Vorplatz

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.