ئاسەواری میژوویی فەقرەقای مهاباد مەترسی لەناوچوونی لەسەرە

0
653

ڕۆژی کورد: چالاکوانانی مهابادی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەتایبەت پەیجی “مهاباد” لە تۆری کۆمەڵایەتیی، باس لە مەترسیی لە ناوچوونی تەواوی، شوێنەواری مێژوویی فەقرەقای مهاباد دەکەن کە بە هۆی سەرنج و گوێ نەدانی بەرپرسانی شارەکە، خەریکە لە ناو دەچێ.

دەقێ راگەینێدراوی ئەو چالاکوانانە بەو شێوەی خوارەوەیە:

بانگەوازێک بۆ سەرجەم خەڵکی شارو گووندەکانی دەورو بەری مەهاباد، ژینگە پارێزان، شاخەوانان، چالاکانی مەدەنی و سەرجەم چین و توێژەکانی مەهاباد”

ئەو وێنەی دەیبینن فەخریگایە.. ئەو شوێنەی مایەی فەخری نە تەنیا مەهابادێکان بەڵکوو جێگای فەخری هەموو کوردستانە. ئەو شوێنەی گڵکۆی دووهەم پاشای ئیمپراتووی مەزنی ماد و کوڕی دیاکۆی دامەزرێنەری ئیمپراتووریی مادی لێ نێژراوە، فراوەرتیش لەناو ئەو گڵکۆیەدا ئارامی گڕتووەو ئەو شوێنە نوێنەری شانازی هەموو تاکێکی کوردە.
بەڵام وەک لە وێنەکەدا دەبینن، کەمترخەمیی کاربەدەستان و دەسەڵاتداران و خەڵکی ناوچە بۆتە هۆی لەناوچوونی ئەو شوێنەو ئەگەر بیری بۆ نەکرێتەوە لە داهاتوویەکی زۆر نزیک دا بە تەواوی مەزهەری فەخری کوردستان لەناو دەچێت.

هەربۆیەش ئەگەر خۆتان بە دڵسۆز دەزانن و مێژووی چەندین هەزار ساڵەی خۆتان بۆ گرنگە، ئەو بانگەوازەی بەرز بکەنەوە تا بگاتە گوێی کاربەدەستان و خەڵکی ناوچە و پێش بە لەناو چوونی ئەو شوێنە مێژووییەی کورد بگیرێت..

شایانی ئاماژەیە، فە‌قرەقا(فەخرەقا) لە ١٥ کیلۆمیتری باکوری ڕۆژھەڵاتی مەهاباد و له سەر رێی مەهاباد – میاندواو و له باشووری شارەدێی ئیندرقاش له ناوەراستی کێوێک هەڵکەوتووه.

“ئیشتاین” سەبارەت به حەوشەی پێگەکانی سەر بەرزاییەکه دواوه و “کلایس” چەند پلانێکی لێ کێشاوەتەوه. له ساڵی ١٨٩٦ دا که دێمۆرگان پلانێکی گشتی به هەموو ورده کارێکانی ناو ئەو گڵکۆیە و کۆڵەکەکانی لەگەڵ کۆپیەک لە دەست نووسەکەی “راولینسۆن” که لەوان دواوه دەر کرد.

“سی اف لێمان هاپت” له ساڵی ١٨٩٨ دا هاوکات لەگەڵ گەشتێکی لێکۆڵێنەرانەدا سەبارەت با ئەرمەنییەکان، گڵکۆکەی بەڕێکی پێوا. “هێرتسفێڵد” بە پێی ئەو پلانانەی پێشوو هێندێ پلانی­تری داڕشت که به گشتی زۆر جێگای متمانەن و له هەموو لێکۆڵینەوەکانی دوایی له سەر ئەو گڵکۆشاخه کەڵکی لێ­وەرگیراوه.

شایانی باسە کە ناوەندی سەربەخۆی هەواڵدەریی ڕۆژی کوردیش دەنگی خۆی دەخاتە پاڵ دەنگی ئەو چالاکوانانە و هیوا دەخوازێ هەڵویستی درووست و شیاو بۆ پاراستنی ئەو ئاسەوارە مێژووییەی  کوردستان و نوێنەری بەشێک لە مێژوو و مەزنایەتی و ڕەسەنایەتیی کورد و کوردستان بگیردرێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.