دوکتورێک لە بانە بنەماڵەیەک بەرەوڕووی داوای یارمەتی لەخەڵکی کوردستان دەکاتەوە+وتوێژ

0
1653

کچێکی تەمەن ١٥ ساڵەی خەڵکی بانه کە تووشی “عفونت روده” هاتبوو لەلایەن دوکتور شاپوور عەزیزی پزشکی نەشتەرگەر لە نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیوبیی شاری بانه‌، بە هەڵە نەشتەرگەریی ئاپاندیس “سنوو”ـی بۆ کردبوو، ئێستا دوکتورەکە خۆی لەو بنەماڵەیە شاردۆتەوە و بێسەروشوێنە.

 بەفرین  ڕەحیم‌زاده تەمەن ١٥ ساڵان، کە بە هەڵە نەشتەرگەریی گورچیلەی بۆ کراوە، هەر دوو گورچیلەی لە کار کەوتوووەو گیانی کەوتۆتە مەترسییەوە و بنەماڵەکەشی بەهۆی دەستکورتی و هەژارییەوە توانای دابینکردنی تێچووی دەواو دەرمان و نەشتەرگەریی کچەکیان نییە.

دایکی بەفرینی تەمەن ١٥ ساڵان بە هەواڵنێری ڕۆژی کوردی ڕاگەیاند: “پاش ئەوەی دۆخی کچەکەم بەرەو خراپتر بوون ڕۆیشت و پاش تاقیکردنەوە ڕوون بوویەوە کە کچەکەم بە هەڵە نەشتەرگەری بۆ کراوە، دوکتور شاپوور پێی ڕاگەیاندین کە دەبێ ماوەیەک سەبر بکەن و دواتر لە کرماشان ماڵی تایبەتی بۆ کچەکەیان دەگرێ ومانگانه ٢ ملیۆن تمەن وەکوو تێچوو دەدا بۆ دەرمانی کچەکە.

ئەو کچە کە قوتابیی قۆناغی ناوەندی لە قوتابخانەی سەبەتڵوو بووە، هەنووکە ماوەی ٢٠ ۆژە لە زمان کەوتووەو بەهۆی ئەو نەشتەرگەرییە هەڵەوە هەموو گیانیشی ماسیوە.

بەفرین، هەنووکە ماوەی ٨ ڕۆژە لە نەخۆشخانەی شاری سنە لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە و وەکوو دایکی باسی دەکا، پەرستارەکانی نەخۆشخانەی سنە چەندین جار بۆ کچەکەی گریاون.

دایکی بەفرین داوا لە خەڵكی خێرخواز و هەروەها لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات کە بۆچارەسەریی نەخۆشیی کچەکەی و هەروەها دۆزینەوەی ئەو دوکتورە و وڵامدانەوە بەو هەڵە پزیشکیەی یارمەتیدەریان بن.

دایکی بەفرین داوا دەکت کە کەسانی خێرخواز و هەروەها لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ یارمەتیی ماڵی و هەروەها بەدواداچوون بۆ هەڵەی دوکتور شاپور عەزیزی و وڵامدانەوەی بەو کارە، یارمەتیدەریان بن و لە رێگەی ئەم ژمارە تەلەفۆنەوە 09183754385 پەیوەندیان لەگەڵ بگرن.

ناوەندی پزیشکی دادوەریی پارێزگەی سنە ئاماری هەڵەی پزیشکیی لەو پارێزگایە بڵاو نەکردۆتەوە، بەڵام پزیشکی دادوەریی پارێزگەی ورمێ بڵاوی کردۆتەوە کە هەڵە پزیشکی لە ٤ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لەسەدا ٨٧ زیادی کردووە.

وێنە و دەنگی دایکی بەفرین رەحیم زاده له شاری سنەوە

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت