باڵوێزی عەرەبستان لە عێراق: ڕژیمی ئێران هۆکاریی هەموو گرژی و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤینە

0
661

ڕۆژی کورد: سامێر ئەلسوبهان، باڵوێزی عەرەبستانی سعوودی لە عێراق لە لێدوانێکدا، گرژی و ئاڵۆزی و پێکدادانە چەکدارییەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤینی بۆ ڕژیمی ئیسلامیی ئێران گەڕاندنەوە.

 ڕۆژی یەکشەممە 3ی ژووییەی ساڵی 2016ی زایینی، سامێر ئەلسوبهان، باڵوێزی عەرەبستانی سعوودی لە عێراق ڕایگەیاند: ڕژیمی ئێران بە دروwشمە خێڵەکییەکانییەوە بووەتە هۆی نائارامی و تێکدانی دۆخی وڵاتە عەRەبییەکان و ڕۆژهەڵاتی ناڤین بەگشتی و ڕۆژلەدوای ڕۆژ کێشەکان قووڵتر دەکاتەوە.

ئەلسوبهان هەروەها پێی لەسەر ئەوە داگرت کە عەرەبستانی سعوودی دەیهەوێ کە پێوەندیی ستراتیژیک لەگەڵ عێراقدا دروست بکات.

باڵوێزی عەرەبستان لە عێراق هەروەها وتیشی کە ئێران هۆی سەرەکی هەموو گرژی و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤینە.

ئەلسوبهان هەروەها درێژەی دا: ئێمە وەکوو عەرەبستان پێوەندیی کۆن و مێژووییمان لەگەڵ عێراقدا هەیە و ئەو وڵاتە سەرەڕای دۆخی نالەباری دە ساڵی ڕابردوو دەتوانێ سەرلەنوێ ببووژێتەوە و بگەڕێتەوە ڕیزی وڵاتانی عەرەبی.

سامێر ئەلسوبهان، باڵوێزی عەرەبستانی سعوودی لە عێراق هەروەها پێداگری کرد کە ئێران خوازیاری بەرژەوەندیی وڵاتانی عەرەبی نییە و دەیهەوێ بە نانەوەی دووبەرەکێ تێیاندا، بگاتە بەرژوەندیی خۆی و بۆ ئەمەش لە خێڵگەرایی و هەروەها مەزهەب کەڵک وەردەگرێت.

ناوبراو هەروەها وتیشی کە ئێران نایهەوێ وڵاتانی عەرەبی گەشە بکەن و بۆ ئەمەش بەردەوام لە هەوڵدایە کە گرووپی شێوەنیزامیی دروست بکات و بۆ لاوازکردنی حکوومەتە عەرەبییەکان کەڵکیان لێ وەربگرێت.

ئەلسوبهان وتی کە دۆخی هەنووکەیی سووریە، لوبنان، عێراق، یەمەن و بەحرەین، خولقاوی ڕژیمی ئێرانە و ئێمە دەمانهەوێ کە وەکوو وڵاتە عەرەبیەکان دژی ئەو ڕژیمە یەکگرتوو بین.

سامێر ئەلسوبهان، باڵوێزی عەرەبستانی سعوودی لە عێراق لەو وتووێژەدا کەلەگەڵ ڕۆژنامەی ئەلڕیاز بڵاو بووەتەوە هەروەها وتووشیە کە ئێران بڕێ کەسی لە حکوومەتە عەرەبییەکان وەکوو عێراق داناوە و بەکەڵک وەرگرتن لەوانە لە هەوڵی ئەوەدایە کە دووبەرەکێ بخەنە ناو وڵاتانی عەرەبی و بەتایبەتی عەرەبستان و عێراق.

لێدوانەکانی سامێر ئەلسوبهان، باڵوێزی عەرەبستانی سعوودی لە عێراق لە کاتێکدایە کە تاوەکوو ئێستا حکوومەتی ئێران بە دەیان جار لەلایەن وڵاتانی عەرەبییەوە بە تەنیا و وەکوو یەکیەتیی عەرەب بە دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتانی ناوچەکە تۆمەتبار کراوە.

حکوومەتی ئێران لە ڕۆژی هەینیدا کە ڕۆژی قودس بوو، دیسان لەپاڵ هەڕەشەی سڕینەوەی ئیسرائیل، هەڕەشەی توندیشی لە عەرەبستان و هەروەها حیزبی دێموکرات کرد.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت