بەشداری بەڵگەفیلمی گەڕان بەدوای قاچەکانما لە فێستیڤاڵی بریتانیا

0
860

فیلمی “گەڕان بەدوای قاچەکانما”، پاش بەدەستهێنانی چەندین خەڵات لە فێستیڤاڵە نێودەوڵەتیەکان، بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٥/٣/٢٠١٧ لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی بریتانیا لە شاری لەندەن نمایش بکرێت و یەکێکە لەو فیلمە هەڵبژێردراوانەیە کە لە پێشبڕکێدایە بۆ خەڵاتی باشترین فیلمی دۆکیۆمێنتاری فێستیڤاڵەکە.

فیلمەکە لە دەرهێنانی “ئالان سابیر”ە، ماوەی ٦ساڵی خایاندووە تا تەواوبووە. فیلمەکە چیرۆکی ژیانی “شاهۆ قادر”ی وەرزشوانی پارائۆلمپیک و قوربانی کیمیاباران دەگێڕێتەوە، کاتێ لە ١٦/٣/١٩٨٨ لە هەڵەبجە و کاتژمێرێک پێش کیمیابارانی شارەکە هەردوو قاچەکانی لە دەست دەدات.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت