پەیامی بابەشێخ حوسێنی بەرێوەبەری گشتیی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران بە بۆنەی 36ـەمین سالڕۆژی دامەزرانی ئەو حیزبە

0
1159

ڕۆژی کورد: بابە شێخ حوسێنی بەڕێوەبەری گشتیی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی 36ـەمین ساڵڤەگەڕی دامەزراندنی ئەو حیزبە پەیامێکی بڵاو کردۆتەوە.

دەقی پەیامەکە بە شێوەی خوارەوەیە:

بە بۆنەی 5ی خەرمانان 36 مین ساڵرۆژی دامەزرانی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران  گەرمترین پیرۆزبایی بە رۆحی بەرزی شەهیدانی سازمانی خەبات و مامۆستا سەید جەلال حوسەینی رێبەرو دامەزرێنەری سازمان، كەس و كاری سەر بەرزی شەهیدان، زیندانیانی خۆراگر لە چاڵەرەشەكانی ڕژیمی ئاخوندی، پێشمەرگە بە باوەرەكان و ئەندامانی تێكۆشەری سازمانی خەبات و جەماوەری وەزالەهاتوی كوردستان پێشكەش دەكەم.

ئەمسال لە كاتێكدا 5ی خەرمانان جێژن دەگرین كە جیهان و ناوچەكە بە هەلومەرجێكی حەستەمی سیاسیدا تێ دەپەری و بلوك بەندی وولاتانی خاوەن هێزی جیهان بەرەو گۆرانكاری دەچێ و ….

 وولاتانی ناوچەكە بە پێی‌ قازانج و بەرژەوەندی سیاسی یان بەرەو بلۆك بەندی تازە هەنگاو هەڵدەگرن.  

ئەو ئاڵوگۆرە سیاسیانەی كە لە ئەنجامی هەڵەبوونی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریكا وبە جێ‌ هێشتنی عێراق بە تایبەت و مەیدان چۆڵ كردن بۆ رژیمی ئاخوندی ئێران هاتوونە ئارا وای كردووە تا ئەو رژیمە بە كەیفی خۆی دەست بخاتە كاروباری ناوخۆی عێراق و بە بێ‌ سڵەمینەوە دەست بكات بە پەرەپێدانی ترۆریست لە ناوچەكەدا.

لە ئێستادا جۆرێك لە هاوپەیمانی لە نێوان رژیمی ئێران، توركیە، سوریە، عێراق و روسیە دەستی پێكردوە كە ئەگەر ئەو هاوپەیمانیە بەردەوام بێ‌، گەلی كورد و بە تایبەت رەوتی دیموكراسیخوازی و ئازادیخوازی لەناوچەكەدا تووشی  زیانی سەرەكی دەبێ‌ و لە بەرانبەردا ئەمریكاو وولاتانی رۆژئاوایی دەكەونە هەلومەرجێكەوە كە یا دەست لە قازانج و بەرژەوندیەكانیان لە ناوچەكەدا هەڵبگرن و بە كردەوە مەیدان بۆ رژیمی ئاخوندی و روسیە چۆڵ بكەن و یا پشتی گەلی كورد و هێزە دیموكراسیخواز و ئازادیخوازەكان لە وولاتانی ناوچەكە بگرن و لە بەرانبەر رژیمی سەرەڕۆی ئاخوندی ئێران پشتگیری شورای میللی مقاومەتی ئێران بكەن و لە ناوەندە نێودەوڵەتیەكان بە رەسمی بیناسن.  

ئاشكرایە سەرهەڵدانی داعش وەك مەترسیدارترین هێزی ترۆریستی ، یەكێكی دیكەیە لە كێشە ئاڵۆزەكانی جیهان و ناوچەكە، كە هێزە جیهانیەكانی بە خۆوە سەرقاڵ كردوەو پانتایی كاری ئەو هێزە ترۆریستیە وولاتانی رۆژئاوایشی گرتۆتەوە. جێگەی داخە لە ژێر ناوی دژایەتی داعش مەیدانی زیاتر بە رژیمی دەسەلاتدار لە ئێران دراوە تا بەرنامەو سیاسەتە ئاژاوە گێرییەكانی لە ناوچەكەدا پەرە پێ‌ بدات لە كاتێكدا بەرنامەكان و سیاسەتی ئاژاوەگێری و هەوڵەكانی رژیمی دەسەلاتدار لە ئێران بۆ ناردنە دەرەوەی ئینقلابی خومەینی بۆ وولاتانی ئیسلامی و هەروەها پشتیوانی لە ترۆریزمی نێودەوڵەتی  گەلێك مەترسیدارترە بۆ سەر هێمنایەتی جیهانی و ناوچەیی.

هاونیشتمانانی تێكۆشەر!

هۆگرانی رێبازی پیرۆزی سازمانی خەبات!

سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران وەك یەكێك لە هێزە دیارەكانی جولانەوەی مافخوازانە لە كوردستانی ئێران هەر لە سەرەتای كارو چالاكی سیاسی و تەشكیلاتی خۆیەوە كاری بۆ پێكەوە ژیانی بیرو باوەرە جیاجیاكان لە كوردستان، لە پێناو دامەزراوەیی و بەرەو پێش بردنی نیشتمان و ئاسودەیی دانیشتوانی كردوە و هەر لەو پێناوەدا دەیان جار پێشنهادی هاوكاری و كاری هاوبەشی لە نێوان هێزە سیاسیەكانی كوردستانی ئێران كردوە، ئەگەر چی هەنگاوەكانی پێشوو سەركەوتوو نەبوو. بەلام جێگەی هۆمێدە كە لە ئێستادا هێزو لایەنەكانی كوردستانی ئێران لە هەوڵدان سەرەتایێكی كاری هاوبەش دەست پێ‌ بكەن هەر لەو چوارچێوەدا 6 لایەنی كوردستانی ئێران لە كۆبونەوەی دەورییدان بۆ دۆزینەوی میكانیزمی هاوكاری و كاری هاوبەش. سازمانی خەبات بە گرینگیەوە بەشداریی لەو كۆبونەوانەدا دەكات و لە پێناو سەركەوتنی كاری هاوبەش و تەبایی زیاتر لە نیوان هێزو لایەنەكانی كوردستانی ئێران بۆ روبەرووبونەوە لە بەرانبەر سیاسەتە شوومەكانی رژیمی ئاخوندی و روخان و لە ناوچوونی ئەو رژیمەو دەستەبەركرانی مافەرەواكانی خەڵكی كوردستان هەموو تواناكانی دەخاتە كار.

هەر لەو چوارچێوەداو لە پێناو بردنەپێشی جولانەوەی مافخوازانەی خەڵكی كوردستان و بزوتنەوەی ئازادیخوازانە لە بەرانبەر رژیمی ستەمگەری ئاخوندەكان لە ئێران، ئەركی هۆگرانی رێبازی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران بردنە پێشی هەرچی زیاتری ئەو شۆرشە رەوا و پیرۆزەیە كە لە مێژووی مرۆڤایەتی كەمتر شۆرشی ئەوەندە پیرۆز و گەورە بیندراوە. لەو پێناوەدا پێویستە ئەندامانی سازمانی خەبات لە هەموو هەل و دەرفەتێك كەلك وەرگرن بۆ بردنە پێشی ئامانجە بەرزەكانی شەهیدان و ریبازەكەیان و تا سازمانی خەبات بتوانی ئەركی گەورەتر وبەرچاوتر لە جولانەوی مافخوازانە و ئیدارەكردنی كوردستان لە داهاتویێكی نزیكدا لە ئەستۆ بگرێ‌. سازمانی خەبات پێویستی بە تواناو كاری هەموو ئەندامانی دڵسۆزی دێرین و ئێستای هەیە، سازمانی خەبات رەنج و ماندوو بوونی هەموو بەریزێك كە تەنانەت ماوەیەكی كەمیش لە ریزەكانی سازماندا تێكۆشاوە بە گرینگ دەزانی و باوەری وایە ئەو ریبازە سەرمایەو شانازی تێكراییە. هەر لەو چوارچێوەدا رێز بۆ هەموو ئەو تێكۆشەرانە دادەنێ‌ كە لە دوور و نزیك خزمەتیان بە سازمانی خەبات كردوەو ئیفتخارو شانازیان بۆ دروست كردوە. داوا لە هەموو تێكۆشەرانی لە مێژینەی سازمان دەكەم كە بە گیانێكی نۆی و بە بریارێكی نوێ‌ بێنە مەیدانی كارو تێكۆشان و بە هەر شێوەیەك و هەرچۆن دەتوانن كار بۆ رێبازەكەیان وەك یادگاری شەهیدان، رێبازێكی بێ‌ پەڵەو كەم هەڵەی كوردایەتیە بكەن.

بە نۆبەی خۆم رێزم بۆ ماندوو بوونی دانە دانەی ئازیزان هەیەو بۆچوون و نەزەرەكانیان بە گرینگ و بە نرخ دەبینم و دەزانم و  هەر ئەوەیان لێ‌ چاوەروان دەكەم كە وەك هەمیشە لە سەر رێبازی شەهیدان  و مامۆستا سەید جەلال حوسەینی و باقی دامەزرێنەرانی سازمانی خەبات بەردەوام بن. بێگومان داهاتویێكی گەش چاوەروانی سازمانی خەبات و هاورێبازان و هۆگرانی دەكات و هەموو پێكەوە دەتوانین ئەو داهاتوە گەشە نزیك بكەینەوە.

لە گەڵ سلاو درود بۆ هەموو هاوسەنگەرانم لە ناوخۆی ئێران و پێشمەرگە نەبەزو خۆراگرەكان و تێكڕای هاوباوەرانم لە ریزەكانی سازمانی خەبات و بە ئیمان بە گەیشتن بە ئازادی ورزگاری و روخانی رژیمی ملهوری ئاخوندی.

 لە گەڵ پیرۆزبایی دووبارەم بە بۆنەی جەژنی 5ی خەرمانان یادی 36مین ساڵرۆژی دامەزرانی سازمانی خەبات كە بێ‌ هەڵەو پاك و نیشتمانی و نەتەویی و دڵسۆزی كوردە.

سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران

بەرێوەبەری گشتی

بابەشێخ حسێنی 

4ی خەرمانانی 1395

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت