چالاكێكی مەدەنی كورد بە شێوەی كاتی لە زیندان ئازاد كرا

0
706

چالاكێكی مەدەنی كورد لە پێشتر لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستگیر كرابوو بە شێوەی كاتی و بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد كرا.

ڕۆژی کورد: ئەمڕۆ یەكشەممە، ١٦ جۆزەردانی ١٣٩٥ هەتاوی، ئاڕەرش حسێن پەناهی، چالاكی مەدەنی كورد دوای یەك مانگ دەستبەسەربوون لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە بە دانانی بارمتەی ٣٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی كاتی لە زیندان ئازاد كرا.
ئارش حسێن پەناهی، چالاکی کوردی خه‌ڵکی دێولان و برای ئەمجەد حوسێن پەناهی چالاکی ناسراوی کورد، رێکەوتی ٢٦ گوڵانی ئەمساڵ لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات لە گەورە دێی قروچیای سەر بە شاری دێولان دەستگیر و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە گواسترایەوە.

دەست بەسەر کردنی ئارەش حوسێن پەناهی لە کاتێکدا بووە کە ناوبراو له‌ تارانه‌وه‌ بۆ  ئاوایی خۆی گەڕاوەتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.