هەڕەشەی بڕینی کارەبای گووندی قاپی قوڵی دوای بێ ئاویەکی زۆر

0
1750

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕۆژی کورد، گووندی قاپ قوڵی سەر بە میراوای بەشی تازەئاوای سەلاسی باوەجانی، ماوەیەکی زۆرە لە بێ ئاوی دان و بەو هۆیەوە تووشی ئازار و ناخۆشیەکی زۆر بوون و تا ئێستاش هیچ هەوڵێک لە لایەن کاربەدەستانەوە بۆ چارەسەریی ئەو کێشەیە نەدراوە.

سەرەڕای ئەوەش ئەمڕۆ لە لایەن فەرمانگەی کارەبای سەلاسی باوەجانی و لە کاتێکدا کە ئێستا مانگی ڕەمەزانە، فیوزی کۆنتۆڕی ئەو گووندەیان هەڵگرتووە و دەیانهەوێ کارەبای ئەو گووندە بپچڕن.

هۆکاری ئەو هەڵوێست و بڕیارە سەرسووڕهێنەرەی فەرمانگەی کارەبای سەلاسی باوەجانی دەگەڕێتەوە بۆ نەدانی پارەی کارەبا لە لایەن خەڵکی ئەو گووندەوە.

شایەتحاڵێک لەو گووندەوە بە ڕۆژی کوردی ڕاگەیاند کە گووندی قاپی قووڵی کە ٢٦ کۆنتووری کارەبای هەیە لە ماوەی ٢ مانگدا حەوت ملیۆن و نیو پارەی کارەبای بۆ هاتووە کە لە بەراورد لەگەڵ مانگەکانی پێشووتر، ١٠ بەرابەر زیادی کرددووە و بۆ نموونە لە مانگی پێشووتر ٧٠٠ هەزار تمەن پارەی کارەبای هەموو گووندەکە بووە.

بەپێی لێدوانیئەو هاووڵاتییە، ئەگەر ماڵێک خولی پێشووتر ٣٠ هەزار تمەنی بۆ هاتبێ ئەوا ئەو مانگە ٤٠٠ هەزار تمەنی بۆ هاتووە و خەڵکەکەش هێز  و توانایی ئابووری بۆ دانی ئەو بڕە پارە زۆرەیان نیە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت