فڕانسوا ئۆلاند: بەدەستەوەدانی کەرکووک خیانەتی ناوخۆیی بوو و ئێمە هیچمان لەدەست نەدەهات

0
896

رۆژی کورد: ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢ی مارسی ٢٠١٨ بەرانبەر بە ١١ی ڕەشەمەی ٢٧١٧ی کوردی، ڕێکخراوی کوردی- فەڕانسیی “موسکا” بە سەرپەرشتیی دوکتور ئالێن ژان ئامۆنی، کوردی کوردستانی ڕۆژاوا، ڕێوڕەسمێکی لەمەڕ دۆخی کورد بە بەشداریی فرانسوا ئۆلاند، سەرۆک کۆماری پێشووی فەڕانسە بەڕێوە برد.

لەو ڕێوڕەسمەدا، کورد و کەسایەتیە سیاسیەکانی هەر چوارپارچە و ناوەندی ڕۆژی کورد بەشدار بوون.

فرانسوا ئۆلاند، سەرۆک کۆماری پێشووی فەڕانسەش لەو ڕێوڕەسمەدا وتارێکی لەمەڕ پرسی کورد و پەیوندیی کورد و فەڕانسە پێشکەش کرد و هاوکات پشتگیری و پیرۆزبایی خۆی بۆ ناوەندی مووسکا ڕاگەیاند.

ئۆلاند باسێکی لەسەر یارمەتیەکانی فەڕانسە بۆ گەلی کورد بەم چەشنە بۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی بەشدار بوو دوا و گوتی: “ئێمە هەمیشە خۆمان بە قەرزداری نەتەوەی کورد دەزانین، چونکە کورد لەباتی ئێمە شەڕی داعش و تیرۆریزمی کردووە و تەنیا کوردەکان توانیان تا سەر بۆ ئەو شەڕە لەگەڵمان بن و ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعشیش بنەبڕ بکەن”.

لەسەر پرسی بەدەستەوەدانی کەرکووک، ئۆلاند گوتی: “کەرکووک خیانەتی ناوخۆیی بوو بۆیەش ئێمە هیچمان لە دەست نەدەهات و لە ڕاستیدا ئەوە ئێوەی کورد، خۆتان بوون کەخیانەتتان بە خۆتان کرد”.

ئۆلاند، دواتر ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی عەبادی لە هەمبەر نەتەوەی کورد لە ئێراق گرت و گوتیشی داوا لە عەبادەی دەکەین پێداچوونەوە بە سیاسەتە هەڵەکانی خۆی لە هەمبەر گەلی کورددا بکات، ئەو سیاسەتانە هەڵەن و شکستیان خواردووە.”

یەکێک لە باسەکانی ئەو کۆبوونەوەیە باسی حەشدی شەعبی و مەترسیەکانی بۆ کوردی ڕۆژهەڵات بوو، ئۆلاندیش لە وڵامدا ئەو مەترسیەی بە ڕەوا زانی و گوتی: “حەشدی شەعبی لەژێر کۆنترۆڵ و دەستی ئیران دایە و بە گشتی مەترسیە بۆ سەر سەرجەم ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و بەتایبەت کوردەکانی ڕۆژهەڵاتی دژبەری ڕژیمی ئێران کە لە باشوور نیشتەجێن”.

ناوەندی ڕۆژی کورد وەک یەکێک لە بەشدار بووانی ئەو کۆبوونەوەیە، پیرۆزبایی لە دوکتور ئالێن بە بۆنەی دامەزراندنی ناوەندی مووسکا کرد و دوو لایەن لە سەر ئەوە کۆک بوون کە پێویستە ڕێکخراوە کوردییەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە گەل یەکتر هاوکار و هاریکاری یەکتر بن .

لەو ڕێوڕەسمەدا، بەرپرسانی ڕۆژی کورد، بە گشتی پێناسەیەکیان لە ناوەندی ڕۆژی کورد بۆ فرانسوا ئۆلاند خستە ڕوو و بەڕێزیان بڕیاری دا لە ماوەی کورتی داهاتوودا، چاوپێکەوتینێکی تایبەت لەگەڵ بەڕێوەبەرانی ئەو ناوەندە پێک بهێنیت.

ڕێکخراوی کوردی- فەڕانسیی “مووسکا” بە سەرپەرشتیی دوکتور ئالێن ژان ئامۆنی، کوردی کوردستانی ڕۆژاوا  بەڕێوە دەچێ و بۆ یارمەتی دان بە کورد لە هەر چوار پارچە و تەنانەت بەشێک لە وڵاتانی ئەفریقایی دامەزراوە،

ئەو ڕێوڕەسمە بە بۆنەی دامەزرانی ئەنجومەنی مووسکا لە لایەن ئەو ناوەندەوە وەرێخرابوو کە بە شادی و خۆشیی بەشداران و پیرۆزبایی لایەنەکان پاش ٤ کاتژمێر کۆتایی پێهات.

This slideshow requires JavaScript.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.