ئاڵمان: پەدافەندی مووشەکیی ئوروپا بۆ بەربەرەکانی لەگەڵ ئێران ـە

0
600

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی ڕۆیتێرز، ڕۆژی پێنج شەممە ١٦ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، ئانگێلا مێرکل وێڕای باس لە پێشێلکردنی یاسا ناونەتەوەییەکان لە لایەن ئێران لە بەرنامەی مووشەکیەکەیدا گوتی: “ئێران لە بەرنامەی موشەکیی خۆیدا بە ئاشکرا یاسا ناونەتەوەییەکان پێشێل دەکات و ڕێکەوتنی بەرجامیش نەیوانیوە پێش بە پەرەپیدانی بەرنامەی موشەکیی ئێران بگرێت”.

ئەو لێدوانەی ئانگێلا مێرکل کە دوابەدوای ناڕەزایەتی دەربڕینی ڕووسیە لەمەڕ بنکەی پەدافەندی مووشەکی ئوروپاوە دێت، باس لە پشت گوێ خستنی بڕیارنامەی شۆڕای تەناهیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لایەن ئێرانەوە دەکات و دەڵێ: “ئێران بەردەوام سەرقاڵی سازکردن و پەرەپێدان بە مووشەکە مەودامامناوەندەکانی خۆیەتی و یاسا ناونەتەوەییەکانی ژێر پێ خستووە، هەر بۆیەش پێویستە ئوروپا ڕێگاچاری پێویست لەمبارەوە بگرێتە بەر و پەدافەندی مووشەکیی ئوروپاش بۆ ئەو مەبەستەیە”.

ئانکێلا مێرکێل لە وڵامی ڕەخنەکانی ڕووسیەدا گوتی: “ڕەخنەکانی ڕووسیە لە جێگای خۆیدا نیە و پەدافەندی مووشەکیی نوێی ئاڵمان توانایی ئەوەی نیە کۆسپ بۆ مووشەکە ویشکارۆپێوەکانی ڕووسیە ساز بکات بەڵکوو ئامانجی ئەو سیستەمە پەدافەندە مووشەکیە نوێیەی ئوروپا تەنیا بەرگری لە هەمبەر هێرشی مووشەکیی ئێرانە”.

لە هەمان کاتدا سەرەڕای داواکاریی بان کی مۆن لە ئێران بۆ ڕاگرتنی تاقیکردنەوە و بەرهەمهێنانی مووشەک، بەرپرسانی باڵای ئێران و بەرپرسانی سەربازیی ئێران دەیان جار و بە ئاشکرا باسیان لە ئامادەنەبوونیان بۆ ڕاگرتنی بەرنامەی مووشەکیی خۆیان کردووە و تا ئێستاش چەندین مووشەکی جیاوازیان تاقیکردۆتەوە و لە هەمان کاتدا چەک و چۆڵی نوێ و فڕۆکەی سیخۆ و جۆری تریان لە ڕووسیە کڕیوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت