ئه‌میر سوهه‌یلی، کارتۆنیستی سنه‌یی توانی خەڵات و دیپلۆمی فەخری ده‌هه‌مین فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کارتۆنی ڕۆمانیا له ساڵی ۲۰۱۶ به ده‌ست بێنێت. ۱٦ هونه‌رمه‌ندی کارتۆنیست له سه‌رتانسه‌ری جیهانه‌وه به قۆناغی کۆتایی فستیڤاڵه‌که گه‌یشتن و دواجار خه‌ڵاتی به‌شی کارتۆنی ئه‌م فستیڤاڵه به‌م هونه‌رمه‌نده سنه‌ییه بەخشرا.
فستیڤاڵی ۲۰۱۶ی کارتۆن له ڕۆمانیا به ناوه‌ڕکی هه‌ژاریه‌وه ده‌ستی به کار کرد و له لایه‌ن لێژنه‌ی داوه‌رانی فستیڤاڵه‌که باشترین کارتۆن سه‌باره‌ت به بابه‌تی هه‌ژاری له لایه‌ن ئه‌میر سوههیلییهوه هه‌ڵبژێردرا.
ئه‌میر سوهه‌یلی تاکوو ئێستا له ده‌یان فستیڤاڵی ناوخۆیی ئێران و جیهان به‌شداری کردووه و کاره‌کانی چه‌ندین خه‌ڵاتی مسۆگەر کردووه. ئه‌میر سوه‌یلی له دایکبووی ساڵی ۱۳۶۲ی هه‌تاوییه له شاری سنه و له ساڵی ۱۳۸۸هوه به فه‌رمی کاری هونه‌ری کارتۆن و کاریکاتێری له ڕۆژنامه‌کانی ئێران ده‌ست پێ کردووه..