دیسان ئاڵۆزی لە نێوان ئەمریکا و ئێران لە ئاوەکانی دووڕگەدا

0
731

 

 ڕۆژی کورد: بەرپرسێکی پێنتاگۆن دۆینێ چوارشەممە 3ی خەرمانانی 1395ی هەتاوی ڕایگەیاندووە کە 4 لۆتکەی سپای پاسدارانی ئێران، شوێن پێی ناوشکێنێکی ئەمریکاییان لە تەنگەی هورموز هەڵگرتووە و لێشی نزیک بوونەتەوە.

ئەو بەرپرسە ئەمریکاییە کە نەیوسیتووە ناوی بدرکێندرێ بە سەرچاوە جیهانییەکانی گوتووە کە دوو لەو لۆتکانەی ئێران لە ئۆپەراسیۆنێکی “ناساخڵەم و ناپسپۆڕانە”دا تا نزیک بە 300 میتریی ناوشکێنی “نیتز”ـی ئەمریکا لە تەنگەی هورموز هاتوون و لێی نزیک بوونەتەوە.

ئەو بەرپرسە هەروەها گوتووشیەتی کە ئەو نزیک بوونەوە لە ڕادە بەدەرەی لۆتکەکانی ئێران لە ناوشکێنی ئەمریکا زۆر بێزارکەرە و ئەگەری ئەوە هەبوو ببێتە هۆی تێکهەڵچوون و ناوشکێنەکە ناچار بێ خۆی بپارێزێ.

پێشتریش لە مانگی ژانویەی ساڵی ڕابردووی زایینیدا، هێزەکانی سپای پاسداران، 10 کەس لە هێزەکانی ئەمریکایان لە ئاوەکانی دووڕگەدا دەستبەسەر کرد کە لە لۆتکەیەک دابوون و دوای 15 کاتژمێر لە هەمبەر 400  ملیۆن دۆلار ئازادیان کردن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت