دیاربەکر: ئاڵۆزی لە نێوان پۆلیس و خەڵکی ناڕازی هاتە ئاراوە

0
791

ڕۆژی کورد: دوای ئەوەی کە دەزگای ئاسایشی تورکیە، دوو شارەوانی باژێڕی دیاربەکری بە تاوانی هاوکاری لەگەڵ پارتی کریکارانی کوردستان دەستبەسەر کرد، خەڵکی ناڕازیی ئەو باژێڕەی کوردستانی باکوور، ڕهانە شەقامەکان و ئاڵۆزی لە نێوان ناڕازیان و هێزی پۆلیسی تورکیە هاتە ئاراوە.

گوڵتان کیشاناک و فرات ئانلی، ئەو دوو شارەوانە کوردەی دیاربەکرن لە ئێوارە درەنگانی ڕۆژی سێ شەممە 4ی خەزەڵوەری 1395ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ڕژیمی تورکەوە دەستبەسەر کران.

کیشاناک لە فڕۆکەخانە و ئانلی لە ناو ماڵی خۆی دەستبەسەر کراون.

ڕۆژی چوارشەممە 5ی خەزەڵوەری 1395ی هەتاوی و دوای ئەوەی کە خەڵکی ناڕازیی باژێڕی دیاربەکر لە کوردستانی باکوور بۆ دەنگ هەڵبڕین لە هەمەبر دەستبەسەربوونی ئەو دوو شارەوانە لە لایەن هێزە ئاسایشییەکانی ڕژیمی تورک، ڕژانە سەر شەقامەکان، پۆلیسی تورک هەوڵی دا بە کەڵک وەرگرتن لە گازی فرمێسک ڕێژ و ترۆمبیلی ئاوپڕژاندن، ڕووبەڕووی خەڵکی ناڕازی ببێتەوە، خەڵکی ناڕزایش بە بەرد وڵامی پۆلیسیان داوە.

تا ئێستا ئاماری ڕێک و دروستی بریندار بووان و دەستبەسەرکراوان بۆ ناوەندی ڕۆژی کورد، ڕوون نیە.

پێشتریش ڕژیمیتورک لە مانگی سپتامبری ٢٠١٦، ٢٨ شارەوانی بە تاوانی هاوکاری لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان لەکار لادابوو.

دەگوترێ هاوکات لەگەڵ دیاربەکر، لە چەند باژێڕی تریش، خەڵک ناڕەزایەتیی خۆیان لەمبارەوە دەربڕیوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت