ڕوون کردنەوە لەسەر گۆرانییە تازە بڵاو کراوەکەی سەید عەلی ئەسغەر کوردستانی

0
2553
Ali Asghar Kurdistani

بڵاو کەرەوەی “ماهوور” ئەم ماوەیە بە هەوڵی “بەهمەن کازمی”، بۆ یەکم جار کۆمەڵێک گۆرانی کۆنی بە شێوازی فەرمی بڵاو کردۆتەوە کە بێجگە گۆرانیێکی خوالێخۆشبوو “سەید عەلی ئەسغەری کوردستانی”، شوێنەواری دەنگی چەند گۆرانیبێژی کۆنی دیکەی بڵاو کردۆتەوە کە ئەوانیش کوردن بەڵام کەمتر ناسراون، وەک:
“دەروێش حەسەن خەراباتی”، کە زۆربەی گۆرانیبێژەکانی دوای خۆی لە ناوچەی ئیلام و کرماشان لە ژێر کاریگەری ئەودا بوون.
“عەلی ئەلبورزی”، یەکەم گۆرانیبێژە کە لە کرماشان لە ڕادیۆدا گۆرانیی کوردی بە شێوەزاری کەلهۆڕی وتووە.
“شێخ حسەین داوودی”، کە بە ڕەچەڵەک کوردە و خاوەن دەنگێکی خۆشە، بەڵام گۆرانییەکانی فارسین.
لەسەر گۆرانییەکەی سەید قسە و باس زۆر کراوە کە گوایە هەندێ لەو باوەڕەن کە ئەوە دەنگی سەید نییە، بۆیە بە پێویستمان زانی گشت گورانییەکەی سەید دانین کە بە پێچەوانەی ئەوەی بڵاو بۆتەوە و نزیک شەش دەقەیە ،بەڵام لێرەدا کاملەکەی کە پانزدە دەقەیە .
بەهمەن کازمی خاوان چەندین پەرتووکە وەک: ” موسیقی قوم کرد”، ” موسقی ایلام”، هەروەها خاوان ئەلبوومێکە بە ناوی ” یاران همدم”

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت