Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست توركیه‌ گفتوگۆی یەکیەتیی ئەرووپا لەگەڵ تورکیا رادەگیرێ

گفتوگۆی یەکیەتیی ئەرووپا لەگەڵ تورکیا رادەگیرێ

0
1199

پارلمانی یەکیەتیی ئەورووپا، بڕیاری راوەستاندنی گفتوگۆی لەگەڵ تورکیا لەمەڕ بە ئەندام وەرگرتنی ئەو وڵاتەی بە زۆرینەی دەنگ پەسند کرد.

ئەمڕۆ پینج‌شەممە، نزیک بە تێکڕای ٢٧ وڵاتی ئەندامی یەکیەتیی ئەوروپا، دەنگی ئەرێ‌یان بە راوەستاندنی گفتوگۆیان لەگەڵ لێپرسراوانی تورکیا دا پەسند.

پارلمانی ئەووپا لە هۆکاری پەسند کردنی گفتوگۆکانیان بۆ بەڕێوەبردنی یاسای نادیمۆکراتیک و دەستبەسەر کردنی بەکۆمەڵی دژبەرانی دەوڵەتی تورکیا گەڕاندۆتەوە.

دەوڵەتی تورکیا وێڕای دەستبەسەر کردنی دەیان چالاکی سیاسی و مەدەنیی کورد لە تورکیا، زیاتر لە ١٠ هەزار کارمەندی کوردی بە بیانوو نزیکایەتی ئەندامەتی لە پارتی کرێکاران، لە ئیدارەکان دەرکردووە.

دوور خستنەوەی تورکیا لە بازنەی گفتوگۆکان لەمەڕ وەرگرتنی بۆ ئەندامەتیی یەکیەتی ئەورووپا لە کاتێکدایە، کە یەکیەتیی ئەورووپا قۆناغێکی نوێی گفتوگۆی لەگەڵ رژیمی ئێران دەست پێکردووە.

لە ناوەڕاستی مانگی نۆڤامبردا فێدریکا موگرینی سەردانی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتیی ئەورووپا سەردانی تارانی کردبوو، کە دواتر ژمارەیەک لە بەرپرسانی رژیمی ئێران ئامادەیی خۆیان بۆ دانوستان لەسەر پرسی مافی مرۆڤ لەگەڵ یەکیەتیی ئوروپادا راگەیاند.

ئێنگێلا مێرکێل، رۆژی چوارشەممە رایگەیاندبوو کە پچڕاندنی گفتوگۆکان لە قازانجی وڵاتەکەی دا نییە، بەو هۆیەوە دژایەتیی خۆی لەگەڵ پچڕاندنی گفتوگۆکانی لەگەڵ تورکیادا دەربڕیبوو.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووکوژرانی زیاتر لە ٥٠ ئێرانی لە تەقینەوەیەک لە حیلەی ئێراق
بابەتی دواتردەرهێنەرێکی کورد، خەڵاتی “هەناری زێڕین”ی باشترین دەرهێنەری فستیڤاڵی فیلمە ئێرانییەكانی لە ئۆستڕاڵیای بردەوە
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان