ئەخلاق چییە؟ – بەشی دووهەم

0
1574

نووسەر : لوئیس پ پۆیمەن
وەرگێر لە سۆئێدییەوە : حامید مائیلی

تایبەتمەندییەکانی پرەنسیپی ئەخلاقی

کاکڵی ئەخلاق بریتییە، لە پرەنسیپەکانی ئەخلاقی .ئێمە تا ئێستا بەو ڕاستییە گەییشتووین کە پرەنسیپی ئەخلاقی شیاوترین ڕێنەمایە بۆ کردەوە وڕەفتار . بەڵام ئێمە دەبێ باسێکی چڕتر لە مەڕ تایبەتمەندییەکانی ئەو پرەنسیپانە وەگەڕ بخەین .تەنانەت ئەگەرهیچ کۆدەنگێیەکی گشتی لەمەر ئەوتایبەتمەندییانە لە گۆڕێ نییە، بەڵام دەبێ خاوەن پرەنسیپێکی ئەخلاقی بین  .کۆدەنگیییەکی بەرین لە سەر ئەوپێنج خاڵانە هەیە :

١- ڕەوابوون ،٢-قابیل بە جیهانی بوون ،٣-زاڵبوون”مسەلەت بوون ” ،٤- پڕۆپاگەندەکردن ،٥- بەکەلک بوون .

زۆربەی ئەو خاڵانە دەو کتێبەدا دەدرێنە بەر توێژینەوە ،بەڵام جارێ ئیزن بدەن لێرە بەکورتی هێندێکیان باس بکەین .

سەرەتا “ڕەوابوون ” : کردەوەیەک کە ڕێنەمای هەڵسوکەتە و سروشتی ئەخلاقە . پرەنسیپەکانی ئەخلاقی بە گشتی وەک دەستوور یان هاندەرێک لە گوێن “مەکوژە ” “سەدەمەی  مەگەیەنە ” و” دەر وجیرانت خۆش بوێن “.

ئەوانە بۆ کەلک لێوەرگرتن ڕەچاو کراون تا یارمەتی فکری ئینسانەکان بکرێ تا نفووزیان بە ڕەوابوونەوە دیار بێ ،وپەرە بەو تایبەتمەندییە بدرێ و بکرێتە نەریتێک بۆ وتووێژ بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی پەسن و سەرکۆنە ،و وروژاندنی هەستی وێژدانی ڕاحەت یان هەستی تاوانباری . دووهەمیان قابیل بە جیهانی بوون :پرەنسیپەکانی ئەخلاقی دەبێ هەموو ئینسانەکان کە دە هەڵومەرجێکی گرینگی وەک یەکدان ،بگرێتەوە .ئەگەر قەزاوەت لە سەرکردەوەی “ئیکس” دەرحەق بە” ب ” گونجاوە ، لەمەڕ کەسانی دیکەش دە هەلومەرجی” ب “دا ،ئەو قەزاوەتە گونجاوە. ئەو تایبەتمەندییە بە قانوونی زێڕین کە دەڵێ “ئاوا دەگەڵ خەڵک بجووڵێوە، کە پێتخۆشە دەگەڵت بجووڵێنەوە ” و خۆت دە کەوشی ئەواندا ببینەوە، بۆیەشە ئێمە ئەو پرەنسیپە بە عادڵانە دەزانین . هەر وەک شێوەی هەڵسوکەوتی “ئا”دەرحەق بە “ب “کەهەر ئەو شێوە هەڵەیە بووە کە لەلایەن ‘ب ‘دەر حەق بە’ ئا’کراوە، بە درووست بزانین ، تەنیا سەبارەت بەوەیکە دووکەسی جێاوازن. ئەو قەزاوەتە بە جیهانی بوونە هەمووان دەگرێتەوە . ئەگەر من بڵێم “ئیکس” ،”ئیگریگ ” ێکی باشە،  ئەو دەمە، من هەڵوێستێکی مەنتیقیم گرتووە، کە بڵێم هەر شتێک کە “ئیکس” بێ ،ئیگریکێکی باشە .ئەو تایبەتمەندییە پەرە پێدانی پرەنسیپی پێکەوە هەڵکردنە .مرۆڤ دەبێ شێلگیر بێ لە سەر ئەوقەزاوەتانەی کە ئەخلاقین .بە جیهانی بوون هەموو قەزاوەتە ئەخلاقییەکان وەخۆدەگرێ ،سێهەمییان زاڵبوون: پرەنسیپەکانی ئەخلاقی خاوەن ئۆتوریتەیەکی مسەلەتن وهەر پرەنسیپێکی دیکە وەلا دەنێ. ئەوانە نەک هەر تەنیا پرەنسیپێگەلێک نین ،بەڵكوو،ئەوانە نوێنەرایەتی پرەنسیپەکانی دیکەی وەک  جوانیناسی و بەپەرۆشی وتەنانەت بەشی حقووقی یشیان وەستۆیە . هونەرمەند “پاول گاوگوین” بە مەبەستی کێشانەوەی وێنەیەکی جوان لە دوڕگەیەک لە ئوقیانووسی ئارام بنەماڵەی خۆی بە جێ دەهێڵێ  ڕەنگبێ پاساوی بۆی هەبێ ،بەڵام هەڵوێستەکەی هەڵگری هیچ پاساویكی ئەخلاقی نییە .ڕەنگبێ درۆیەکی عاقڵانە بێ بۆ پاراستنی نێو بانگی خۆم ،بەڵام لە ڕوانگەی ئەخلاقییەوە ئەوتۆ کارێک هەڵەیەکی گەورەیە ،بۆیە دەبێ ڕاستییەکە هەر چییەکی هەیە بیڵێم .کاتیک قانوون دەو پەرێ غەیرە ئەخلاقی خۆیدایە ، ئەرکی ئەخلاقی منە کە دەست بدەمە بزاوێکی شارەستانییانە.ئەرکێکی گشتی ئەخلاقی هەیە لەمەر گوێڕایەڵی بۆ قانوون، چونکوو قانوون دە ئاکامدا مەبەستی ئەخلاقی دەپێکێ و خێرۆمەندی گشتی لەدوویە ،وهەر ئەو هویەشە ڕەنگبێ ئێمە ئەرکدار بکا کە گوێڕایەڵی قانوون بین، سەرەڕای وەیکە ئەو قانوونە زۆریش نە ئەخلاقی بێ ونە دڵخواز .ڕەنگبێ ئەو سەردەمەش بێ، کاتێک بێ عەداڵەتی قانوونێکی دزێو تەحەممول ناکرێ وبۆیەشە پاڕڵمانی ئوروپا، بەغەیرە قانوونی دەزانێ،بەڵام ئەخلاقییە . وەک نموونەی ڕوون ، ئەو قانوونانەی کەلە باشوور بەر لە شەڕی ناوخۆیی کە لە شارۆمەندانی دەویست ئەو دیلە هەڵاتووانە بگرن و ڕادەستی خاوەنەکانیان بکەنەوە . دین نموونەیەکی بەرچاوە :زۆرێک لە فەیلەسوفان  لە سەر ئەو باوەڕەن کە کەسێكی ئیماندار “مەزهەبی” دەتوانێ بە دوای دەستوورێک کە لەلایەن خوداوە پێیدراوە ،پرەنسیپی ئەخلاقی پێشیل بکا .یان مەزهەبییەکی ئاشتیخوازە ،دەتوانێ خۆی قانیع بکا کە خۆی لە چوونی سەربازی کە ئەرکی وڵاتپارێزی وەستۆیە بپارێزێ .بە نێو ئەخلاقی دینی وەک ئەخلاق دێتە ئەژمار و پاشان وەک پێناسە و کێیەتی .چواروومی پڕوپاگەندە کردن :پرەنسیپەکانی ئەخلاقی دەبێ بە ئاگاداری گشتی ڕابگەیێندرێ تا ببتە ڕێنمایەک بۆ هەڵسوکەوتی ئێمە .بڵاوۆکە وپڕۆپاگەندە لە پێویستییەکانە چونکوو ئێمە کاتێک دەتوانین کەلک لە پرەنسیپەکان وەرگرین کە ڕەفتارەکان بنووسین ، بە گوێی خەڵكیان دابدەین و هاندەری کردەوەی چاک بین و سەرکۆنەی کردەوەی خەراپمان کردبێ .ئەگەر ئەو زانیارییانە بە نهێنی بمێننەوە کاردانەوەی پێچەوانەی لێدەکەوێتەوە . پێنجەمینیان کردەوەیە : پرەنسیپێکی ئەخلاقی دەبێ بۆ پێکگرتن”هەڵسەنگاندن”ببێ ،بەومانایە کە بکرێ بەڕێوەی بەری و نابێ ئاسەواری قورسی دەروونیمان بخاتە سەر، کاتێک ڕەچاویان دەکەین . جان راوێلزی فەیلەسوف دەڵێ “تەعەهوودی خۆپێوە ماندوو کردن” وەک پرەنسیپێکی ئیدەئال دەتوانێ ببتە هۆی دەستەبەرکردنی لانیکەمی ئەخلاق .ئەوە دەتوانێ جێی بەختەوەری بێ کە ئەخلاقمەندی چاوەڕوانی ڕەفتاری خۆنەویستی زیاتر لە ئێمە دەکا ،بەڵام ئاکامی ئەوتۆ پرەنسیپگەلێک دەتوانێ خولقێنەری دڕدۆنگی ئەخلاقی یان هەستێکی قووڵی بێ گوناهی ئەخلاقی و بێلایەنییەکی چڕی ئەخلاقی دە ئینسانەکاندا بێ .دەئاکامدا زۆربەی سیستیمە ئەخلاقییەکان وەک بازنەیەکی تەنگی دەوری ئینسانی دەژمێردرێن .تەنانەت فەیلەسوفەکانی ئەخلاقی یش لە سەر ئەو پێنج خاڵە یەکدەنگ نین ،باس و قسە لێکردنیان، لانیکەم ئەو تێگەییشتنە گشتییانەمان لە مەڕ پرەنسیپەکانی ئەخلاقی بە دەستەوە دەدا .

بەستێنی نرخاندنی ئەخلاقی

لەو خاڵەدا ،ڕەنگبێ ئەخلاق بە پێی ئەو قانوونانە بێ کە دە پەیوەندی نێوان ئینسانەکاندا بەڕێوە دەچێ و بە پێی ڕەفتارێکی کە دەنوێندرێ ،دەنرخێندرێ . کە چی زۆر ئاڵۆزتر لەوەیە. بەڵام زۆربەی قەزاوەتەکان لە مەڕ ئەخلاق، بەگوێرەی ئەو خاڵانەی ژێرەوەیە کە هەڵدەسەنگێندرێ :١- هەڵوێست،٢- ئاکام ،٣- کەسایەتیی،٤- مەبەست.

لێرە سەرلەنوێ لە هەموو باسەکان بە وردی دە بەشەکانی دواتردا لێیاندەکۆڵدرێتەوە ،بەڵام سرنجێک لێرە دەتوانێ یارمەتیدەر بێ .

(ئیزن بدەن لێرە بەسەرهاتی “کیتی گێنۆس”بە کەمێک ئاڵوگۆڕ دە ڕووداوەکەدا بێنینەوە گۆڕێ .ئەوە پیاوێک لە بەر ماڵی ژنێک هێرش دەکاتە سەر ئەو ژنە و دەیەوێ بیکوژێ . جیرانێکی بەرپرس گوێی لە قیژەی ئەو ژنە دەبێ و پۆلیس ئاگادار دەکا و لە پەنجەرەشەوە دەنگی کابرای هێرشکار دەدا،”هۆی ملت بشکێنە بڕۆ ” کابرا بە سەرسووڕماوی دەست لە کۆڵ ژنەکە دەکاتەوە و لە ترسان ڕادەکا بەڵام لەو بەری شەقامەکە  پۆلیس دەستی وێیڕادەگا و قۆڵبەستی دەکا) .

کردەوە

شێوەیەکی نرخاندنی ئەخلاقی ئەو رووداوە ئەوەیەکە، کە ڕەفتاری کابرای هێرشکار و هەڵوێستی جیرانە بەرپرسەکە ،بدەینە بەر لێکۆڵینەوە . کاری هێرشکارەکە هەڵە بوو، بەڵام کاری جیرانەکە درووست . وشەی “درووست ” جاری وایە دوو مانا وەخۆدەگرێ ،یەکیان بە مانای “فەڕز ” دێ واتە کردەوەی بە جێ . بەڵام دەشتوانێ بە مانای “ڕەوا”ش بێ واتەکردەوەی ئیزن پێدراو یان “باشە کە شتێکی ئاوا بکرێ”. ئەغڵەب فەیلەسوفان وشەی “درووست “بە مانای “ڕەوا ،ئیزن پێدراو ” تاریف دەکەن، تەنانەت دە باسێکی وەک “فەڕز ، واجب ” چییە دا ، کارێکی بە جێ ،ئەو کردەوەیە کە ئەتۆ دەتوانێ ئەنجامی بدەی . کەدەتوانێ یان “ئا ” وەک فەڕز  یان “ب” وەک دڵخوازانە بێ.

(ئا)کارێکی فەڕز: ئەوەیە کە ئەخلاق پێت دەڵێ کە دەبێ بیکەی و تۆ ناتوانێ لە کردنی خۆت بدزێوە.

(ب) کارێکی دڵخوازانە: ئەوەیە کە کردنی نە فەڕزە ونە هەڵە ،ئەرکی تۆش نییە کە ئەنجامی بدەی ئەگەر نەشیکەی تووشی هیچ هەڵەیەک نەبووی.

کاری هەڵە ئەوەیە کە تۆ نەکردنی دەبێ بە ئەرکی خۆت دابنێی و خۆ لە کردنی بپارێزێ . کردەوەیەکە کە باشترە ئینسان نەیکا،ئیزنی کردنیشی نەدراوە. بۆ نموونە :ئەوەیکە ئەو کابرایە هێرشی کردە سەر ئەو ژنە، ڕوونە کە کردەوەیەکی هەڵە “قەدەغە “بوو.بە پێچەوانەوە، کاری جیرانەکە کە ئاگادارکردنەوەی پۆلیس بوو، ڕوونە کە کارێکی درووست و فەڕز بوو.

بەڵام ،وادیارە کارەکە نە فەڕز بووە ونە هەڵە .بە بێ لەبەرچاو گرتنی ئەوەیکە  تۆ کۆرسێک لە مێژووی هونەر یان ئەدەبییاتی ئینگلیسی هەلبژێری کە بیخوێنی یان بە هەرقەڵەمێک نامەیەک، بنووسی وادیارە لە ڕوانگە ئەخلاقییەوە بێلایەنییە یان ئیزن دراوە .بە بێ لەبەرچاوگرتنی ئەوەیکە تۆ گوێ لە موسیقی ڕۆک یان کلاسیک دەگرێ ،وادیارە لە ڕوانگە ئەخلاقییەوە جێی بیر لێکردنەوەیە ،گوێگرتن لە هەرتکیان ئازادە و ئیزنی دراوە. وهیچ فەڕزیش نییە . بە بێ لەبەر چاوگرتنی ئەوەیکە تۆ ژن دێنێ یان سەڵتە دەژی ،وادیارە هەڵوێستێکی گرینگە کە دەتەوی چلۆن بژی . ئەو هەڵوێستەی لە سەری ساغدەبییەوە لە ڕوانگەی ئەخلاقییەوە یان بێلایەنی یە یان دەڵخوازانەیە . لە ماوەی تەواوی ئەو ڕووداوانەی وەک “ئیزدیواج دەکەی ،یان ناکەی دەردەکەوێ، فەڕزە یان هەڵەیە بەڵام ئیزن پێدراوە .دە هەرێمی ئیزن پێدراواندا تێگەییشتنێکی بەرین ،یان کردەوەگەلێکی زۆر مرۆڤدۆستانە و خۆبەخشانە هەیە. ئەوکارانە نە پێویستن نە فەرزن بەڵام ،سنووری حوکم و ویستی ئەخلاق ،دەبەزێنن واتە “لەسەرووی هاواری ویژدان”ه . بۆ نموونە ،ئەو جیرانە بەرپرسە چووبا دەرێ دەگەڵ هێرشکارەکە دەستەویێخەبوایە مەترسییەکی زیاتری گیانی بۆ خۆی دەکرێ کە هیچ ئەرکێکی ئەخلاقیش نەبوو ،لە جیاتی ئەوەیکە هەر لە پەنجەرەوە دەنگی هێرشکارەکەی دا ،عەینی شتە کە ئینسان لە سەری فەرز بکرێ کە ئەندامێکی لەشی بە مەبەستی ڕزگار کردنی کەسێک لە مردن و تەنگانەدا پێشکیش بەوبکا . ئەرکی تۆ نییە کە بچی ماشێنەکەی خۆتی بۆ بفرۆشی، جگە لەوەیکە دە یارمەتی کردن بەواندا خۆت داماو دەکەی هیچ دیکەی بۆ تۆ تێدا نابێ .سەرجەم سیستیمی ئەوشێوە هەڵسوکەوتانە بریتین لە :ئا-هەڵوێستی درووست “ئیزن پێدراو ” ب-هەڵوێستی فەڕز،پ- هەڵوێستی دڵخوازانە ،ج- هەڵوێستی بێلایەنانە ،د- خۆ قوربانی کردنی ،چ- هەڵوێستی هەڵە”قەدەغە کراو” .

تێئۆرییەکی گرینگ لە مەڕ ئەخلاق هەیە،کە پێداگری لە سەرچۆنیەتی کردەوە دەکا بە نێوی “دێئۆنیسم ” کە وشەیەکی یونانییە بە واتای “ئەرکناسی “. ئەوتێئۆرییە لە شتێک دەدوێ بە نێوی جەوهەر یان زات، کە دە ناخی کردەوەی درووست یان باش دا هەیە، کە دەبێتە هۆی ئەوە کە ئینسانەکان لە سەر قەول وبەڵێنی و ڕاستوێژی خۆیان ڕابوەستن ،و هەروەها دە ناخی درۆزنی وچەپەڵکاریشدا هەیە کە دەبێتە هۆی ئەوەکە ئینسانەکان لەسەر قەول و بەڵێنەکانیان سوور نەبن .پرەنسیپەکانی کلاسیکی ئەخلاقی خاوەن دە خاڵە و قانوونی زێڕینە ،کە پێشەوا ونوێنەری ئەو دێئۆنیسمە دە چەند دەیەی ڕابردوو دا “ئێمانۆئێل کانت(١٧٢٤-١٨٠٤” بووە کە پارێزەری بەرچاو وسەرەکی ئەو پرەنسیپە ئەخلاقییە بوو کە بە  “ئەمری موتڵەق “ناسراوە. قانوونێک کە بەڕێوەی دەبەی، حەول بدە کە بکرێتە قانوونێكی گشتی بۆ نموونە کانت دەڵێ “قەت بەڵێنی خۆت مەشکێنە ” یان “قەت خۆت مەکوژە ” هاوبەشی ناوەرۆکی تەواوی ئەو پرەنسیپە ئەخلاقییانە لە شتێک دەدوێن کە ناوهاخن و جەوهەری ئەخلاقە کە  دەڵێ ، رەفتارو کردەوەت درووست بێ و خۆ لەکردەوەی خەراپ ودزێوە بپارێزە .

ئاکامەکان

شێوەیەکی دیکەی هەڵسەنگاندنی ئەخلاقی هەلومەرجان ،ئەوەیە کە ئاکامی کردەوەکان لێکبدەینەوە .ئەگەر ئاکامی هەڵسوکەوتەکان ئەرێنی بن ئەوە کارەکانمان درووستە ،ئەگەر نەرێنی بن ئەوە تووشی هەڵە بووین. بۆ نموونە ، ئاکامی هێرشکارەکە بێنینە بەرچاو ،لانیکەم لە باری فیزیکییەوە ژنەکەی بریندار دەکرد و لە باری ڕووحیشەوە هەم ژنەکە و هەم جیرانەکانی دەپەشۆکاند .بەڵام ئەگەر بتوانێ بیکوژێ لەڕوانگەی ئێحساسییەوە هەم ژیانی ژنەکە و هەم ژیانی بنەماڵەکەی  وهەم ژیانی کەس وکار و دۆستانی ڕەنگبێ تا دوایین هەناسەی ژیانیانی شێواندووە، باشە دەستکەوتی ئەو لەو کردەوەیە چییە ؟تەنیا چەند خولەک ڕاحەتی سادیستییانەیە.دە تەواوی ماوەی دوای ئەوکارەساتە ،هەستی ویژدانێكی نیگەران ونەرینییانە بە تەواوی ژیانییەوە دەردەکەوێ، هەر بۆیەشە کە کارەکەی هەڵەبوو .بەڵام ئاکامی بەرپرسیارەتی ئەو جیرانە کە پۆلیسی ئاگادار کردەوە و لە پەنجەرەوەش دەنگی هێرشکارەکەی دا  “هۆی ملت بشکێنە برۆ”،چونکوو هێرشکارەکەی دەترساند ،ئازارێک کە بە ژنەکە دەگەییشت زۆر زۆر کەمتر دەبوو . باشە ئەو جیرانە چ زەرەرێکی لێکەوتووە کە ئەو کارەی کردووە ؟ تەنیا ڕەنگبێ چەند خولەک هەستی بە ترس کردبێ ،بەڵام دە تەواوی ماوەی دوای ئەو کارەساتەدا هەستی ویژدانێکی ڕاحەتی دەبێ هەر بۆیەشە کاری درووست دەبێ بیکەی .تێئۆرییەکانی ئەخلاقی کە لێی ورد دەبییەوە ،بەر لە هەموو شتێک ئاکامی ڕاحەتی یان ناڕەحەتی ویژدان بۆ ڕازی کردنی ئەخلاق ،پێیدەڵێن “ئەخلاقی غایب “teleologiska etik” کە لە وشەیەی telos یونانییەوە بە مانای *مەبەستمەند “،هاتووە .ناسراوترین تێئۆری لەمەر ئەخلاق “utilitarism” واتە (ڕەسەنمەندی ) یە . کە لەلایەن جێری بێنتهام (١٧٤٨- ١٨٣٢) و جان ستوارت میل ( ١٨٠٦- ١٨٧٣) کە دەو تێئۆرییەدا بە ئەرکی ئینسانان دادەنێن کە دە تەواوی ژیانیاندا هەڵسوکەوتێک بکەن ،کە دەستکەوت و ئاکامەکانی ئەوپەڕی بەرژەوەندی بۆ ئێنسان و ئینسانییەتی لەدووبێ . میل دەڵێ “هەڵسوکەوتێک درووستە کە هاندەر و پێشخەرەوەی ڕزگاری مرۆڤایەتییە ،هەڵسوکەوتێک هەڵەیە کە بە پێچەوانەوە هاندەر و دواخەرەوەی ڕزگاری مرۆڤایەتییە “.

کەسایەتی

هێندێک تێئۆری ئەخلاق، پێداگری لە سەر کەسایەتی و زاتی هەڵسوکەوتەکان و بڕێکیشیان لە سەر پەرەنسیپی لە مەر ئاکامی هەڵسوکەوتەکان دەکەن ،تێئۆری دیکەش هەن کە پێداگریان لە سەرکەسایەتی یان تەقوایە. لە نموونەی ئێمەدا هێرشکارەکە کەسایەتییەکی خەراپ ودزێوی تایبەت بە خۆی هەیە واتە “قین و نەفرەت ” کە ئەغڵەب بە ڕوانینی ئەو لە مەر ژیان، ڕەش دادەگەڕی کە بەستێنێ ئامادەکاری ئەو بۆ بەڕێوەبردنی ئەوتۆ کارەسات و جینایەتێک دەڕەخسێنێ . هێرشکارەکە بە گشتی ئینسانێکی دزێوو دڵڕەقە ،چونکوو ئەو خاوەن ئەوتۆ کەسایەتییەکی نەفرەت هەڵخڕێنەر وبێزارییە . بەڵام لایەنی دیکە واتە ئەو جیرانە بەرپرسە،خاوەن کەسایەتییەکی باش کە خوازیاری ژیان و خۆشەویستی یە، کە بە گوێرەی ناخێکی ئینسانییەوە دەگەڵ خەڵک دەجووڵێتەوە ویارمەتیدەری ئەوکەسانەیە کە پێویستیان بەیارمەتی هەیە . دەئاکامدا جیرانەکە ئینسانێکی باشە و سەلماندوویە کە تا چ ڕادە خاوەن تەقوا و خاوەن تایبەتمەندی ڕەسەنە . فەیلەسوفەکانی ئەخلاقی بەو تایبەتمەندییە باشانە دەلێین “تەقوا و مەزنایەتی” و بە تایبەتمەندییەکانی خەراپ دەڵێین “دزێوی وچرووکی” سەرجەم تێئۆرییەکانی ئەخلاق بە گوێرەی ئەو بۆچوونە پەرەیان هەستاندووە و پێیان دەڵێن تێئۆری مەزنایەتی و تەقوا . نوێنەرایەتی ئەو تێئۆرییە کلاسیکەی تەقوا و مەزنایەتی وەستۆی ئەرەستوو دە ساڵەکانی”٣٨٤_٣٢٢” بەر لە زایینی بووە .پاراستنی کەسایەتی تەقوا و مەزنایەتی لە پێداویستییەکانی ژیانە تا ئینسان مەتمانە، لای  گەشە بکا وبتوانی شێلگیرانە سەقامگیری هەڵسوکەوتێکی درووست و ئینسانی دە هەموو بوارەکاندا دەستەبەر بکا. تەنانەت زۆر گرینگە ئەگەر بتوانێ تا ئەو جێگایە کە دە توانایی دایە، وەک ڕێنماو یارمەتی بۆ کەسایەتی ئێمە بە مەبەستی بەڕێوەبردنی نییەتی باش و خێرۆمەندانە کەلکیان لێوەربگیرێ .زۆربەی ئینسانان دەزانن کە دەغەڵکاری ، چەواشەکاری،نێو ونەتکە لێدان ،یان زۆر خواردنەوەی ئاڵکۆڵ و خواردن، کارێکی خەراپە ونادرووست ،بەڵام دەیکەن کە چی لە کردنی کارێکی درووست دەستەوەستانن . ئینسانی خاوەن تەقوا کاری درووست، ڕەنگبێ بێوەیکە ئاگاداری  بێ بیکا، بەڵام چونکوو گوێڕایەڵی ئەخلاق بووە، دەیکا .

ئامانج

دەئاکامدا دەتوانرێ چلۆنایەتی ئەخلاقی لە ڕێگای توێژینەوەی ئامانجی خەڵک بۆتێکەڵاویان هەڵبسەنگێندرێ  .هێرشکارەکە وادیارە دەمارگرژایەتییەک دەکار دەکا و ژنەکە دەکوژێ ،جیرانەکە وادیارە توانیوێتی هێرشکارەکە بترسێنێ و بۆتە هۆی یارمەتی ،کە ژنە لە کوشتن ڕزگار بێ . د ەکردەوەدا هەموو سیستیمێکی ئەخلاقی گرینگایەتییان دە ئامانجەکانیاندایە .بۆ لێکدانەوە وتویژینەوەی تێر وتەسەلی هەر چەشنە هەڵسوکەوتێک واباشە،مەبەست و ئامانجی ئەو کەسە لەبەرچاو بگیرێن . بە ڕواڵەت ڕەنگبێ دوو شێوە هەڵسوکەوت وەک یەک بنوێنن ،بەڵام یەکیان بۆلۆمە ببێ و ئەوی دیکەیان بۆ لێبووردن . وای دابنێن کە یووان پاڵ بە ماریاوە دەنێ و لەبەرزاییەکەوە بەری دەداتەوە و ماریا لاقی دەشکێ .دە ڕووداوی “ئا”دا ئەو تووڕەیە و مەبەستی ئەوەیەکە سەدەمە بە ماریا بگەیێنێ  ،بەڵام دە ڕووداوی”ب” دا ئەو دەبینێ چەقۆیەک بەرەو ماریا فڕێدراوە ولەوانەیە وێکەوێ و دەیەوێ ژیانی ماریا لە مەترسی ڕزگار بکا . دە ڕووداوی “ئا” دا بە ڕوونی دیارە کە تووشی تاوان بووە هاوکات دە ڕووداوی ‘ب”دا کارێکی درووستی کردووە ، بە گوێرەی شرۆڤەیەکی چڕی ئەخلاقی لە سەر هەر کام لەو ڕووداوانەدا ، نییەت وەک فاکتۆرێک دەو پەیوەندییەدا لەبەرچاو دەگیرێ .

ئاکام و دەستکەوت

دەستەبەر کردنی زانیاری لە مەر ئەخلاق کارتێکەرییەکی زۆری ئەرێنی بە سەر هەڵسوکەتەکانمانە دەبێ . دەتوانی دەمارگرژی و دووگماتیزم دەست لە یێخەمان بکاتەوە.دەتوانێ سیستیمێک دە ئێمەدا بگوورێنێ کە ببێتە چاوساغ بۆ قەزاوەتەکانمان لە مەڕ دەور وبەرمان و ڕوانگەی ئەخلاقیمان کۆوەتر بکا، تا ئێمە بتوانین لەمەر پرسیارەکان ڕوونتر و بە مەتمانەیەکی زیاترەوە گرفتە ئەخلاقییەکان چارە سەر بکەین . دەتوانێ یارمەتیدەر بێ کە ئێمە زەینمان ڕوون بێتەوە کە چلۆن پرەنسیپەکانمان و نرخاندنەکانمان دە گەڵ یەکتر دە پەیوەندیدان و لەوەش زیاتر ڕێنمایەکە کە فێرمان دەکا چلۆن بژین . با ئێستا بگەرێینەوە سەر پرسیارەکەمان کە لە سەرەتای ئەو بەشەدا هاتبوو وڵامێکی باشتری بدەینەوە . ئەو شێوە ئەخلاقە چییە ،و بۆچی ئێمە پێوستیمان پێیەتی ؟ ئەخلاق واتە دۆزینەوەی قانوونگەلێک کە ژیانی باشتری مرۆڤایەتی لێدەکەوێتەوە کە دە پێنچ پرەنسیپی ئەخلاقی وەک :١- ڕەوابوون ،٢-قابیل بە جیهانی بوون ،٣-زاڵبوون”مسەلەت بوون | ،٤- پڕۆپاگەندەکردن ،٥- بەکەلک بوون .دا کۆکراوەتەوە. بە بێ ئەخلاق ئێمە خێر نادەینەوە . چاکە چییە و من چۆنی پێبزانم ؟ چاکە وەک پرس ،چاکە دە خزمەت مرۆڤایەتیی دا، دە سەرکەوتووییدا ،دەکەلکوەرگرتنی لێهاتووییەکاندا وهتد …. . دابین کردنی پێداویستییەکانی ئینسانان بەیارمەتی وەرگرتن لەوپەری توانایی ولێهاتووییەکانمان ،بە بێ لەبەرچاوگرتن کە  چ هەڵوێستێک دەگرین ،ئەرکی ئەخلاقییە .

ئەرێ ویستی من ئەویە کە ببمە ئینسانیكی خاوەن ئەخلاق ؟ بەڵێ ،لە کۆمەلگا و دە درێژایی ژیاندا ،چونکوو ئەخلاق ئەوەیە کەقانوون لەبەرچاو دەگرێ بە مەبەستی یارمەتی بە هەمووان و دە تەواوی ئەو ماوەیەشدا درێژەدەری ئەو ڕەوتەیە . چاکە بۆ تۆ باشە لانیکەم دە هەموو کاتیکدا ، ئەگەر ئێمە لە سەر ئەو باوەڕە بین کە ئەخلاق لە سەرووی هەموو شتێکە و منداڵان دەبێ بەو باوەڕەوە تەربییەت بکەین کە ئەگەر ئەخلاق پێشێل بکەن ناسەرکەتوون و هەست بەوە دەکەن کە تووشی هەڵە بوون. بەو مانایە کە ئەخلاق بکەینە ڕەوت و نەریتێکی نێو نەتەوەیی تەزمینی  ئەوە هەیە کە ئەگەر تۆ لەبەر چاوی نەگری ئەو کەمتەرخەمییە تۆش دەگرێتەوە .

پەیوەندی نێوان دین و ئەخلاق چییە ؟ دین لە سەر وەحی ،و ئەخلاق لە سەر عەقڵ بنیاد نراون ،ئەگەر بمانەوێ پەیوەندی ئەو جووتە پێکبگرین . بەڵام دین دەتوانێ هاندرێکی بەڵاوە بێ بۆ ژیانێكی بە ئەخلاق بۆ ئەو کەسانە کە لە سەر ئەو باوەڕەن کە خودا ئاگاداری هەموو ئەوکردەوانەن کە ئێمە تووشی دەبین  ودەیانبینێ و ڕۆژی خۆی لە مەڕ هەر کام لە کردەوەکانمان قەزاوەتیان لە سەر دەکا.

پەیوەندی نێوان ئەخلاق و پێکهاتەی حقووقی چییە ؟ ئەخلاق و قانوون واباشە زۆر لە یەکتر نیزیک بن ،و ئەخلاق دەبێ بنەمای قانوون بێ ،بەڵام دەتوانێ قانوونەکان هەم ناعادڵانە بن و هەم غەیرە ئەخلاقی ولە ڕوانگەی حقوقییەوە نەکرێ بەڕێوە بچن  .قانوون ساویلکەترە لە ئەخلاق بۆ پێکگرتن و هەڵسەنگاندنی نییەتەکان و مەبەستەکان . ئەتۆ دەتوانی بە مەبەست و نییەت ئینسانێکی دزێو بێ ،بەڵام مادام تووشی هیچ کردەوەیەکی نالەبار نەبووی لە ڕوانگەی حقووقییەوە بێ تاوانی . پەیوەندی نێوان ئەخلاق و نەریت چییە ؟ نەریت و عادەت بریتییە لە کۆگایەکی فەرهەنگی ،بەڵام ئەغڵەب لە ڕوانگەی ئەخلاقییەوە بێلایەنە ودەشتوانێ لە باری فەرهەنگییەوە پەرە بستێنێ ،دە فەرهەنگی ئێمەدا بە کەوچک و چەنگاڵ نانی دەخۆن  بەڵام فەرهەنگێش هەیە کە بە پووشکە یان بە دەستی نان دەخۆن کە هیچ کەمایسییەکەی فەرهەنگییان پێوەدیار نییە .

بابەتی پەیوەندیدار؛

بەشی یەکەم

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.