Google search engine
ماڵەوە فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر دەیەمین ساڵی کۆچی دوایی ئەحمەد هەردی

دەیەمین ساڵی کۆچی دوایی ئەحمەد هەردی

0
2000

ئەحمەدی کوڕی حەسەن بەگ کوڕی عەزیز بەگ “١٩٢٢ – ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦” ناسراو بە ” ئەحمەد ھەردی ” شاعیرێکی ناسراوی کوردە کە زۆربەی تەمەنی بۆ خزمەتی بواری ئەدەب و شێعر تەرخان کردووە.

ئەحمەدی کوڕی حەسەن بەگ کوڕی عەزیز بەگ “١٩٢٢ – ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦” ناسراو بە ” ئەحمەد ھەردی” یەکێک لە شاعیران و نووسەرانی بە ناوبانگی کوردە لە هه‌رێمی کوردستان کە زۆربەی تەمەنی بۆ خزمەتی بواری ئەدەب و شیعری کوردی تەرخان کردووە.

ئەحمەد ھەردی لە بنەماڵەیەکی ڕووناکبیر لە سلێمانی لە دایک بووە. ئەو زانیارییەکی زۆری لە بواری شیعری کلاسیکی کوردی، فارسی و عەرەبیدا ھەبووه‌ و کاریگەرییەکی زۆری لە سەر شیعری نوێی کوردی ھەبووە.

لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردی عێراقدا بەشدار بووە. پاش بەسترانی پەیمانی جەزایر چووەتە ئێران و دواتر لە ١٩٩٣ بۆ وڵاتی بەریتانیا کۆچی کردووە.

ئەحمەد ھەردی لە زانکۆی سلێمانی و دواتریش لە زانکۆی سەلاحەدین وەکوو مامۆستا وانه‌ی وتووه‌ته‌وه‌ و لە بواری شیعری کلاسیک و غەزەڵدا خاوەن ڕێچکەیەکی تایبەتە و هەڵگری ڕوانگەی جوانی ناسییه‌.

هەردی لە ساڵی ١٩٢٢ لە سلێمانی لە دایک بووە. ساڵی ١٩٤١ بووە بە مامۆستا لە قوتابخانە سەرەتاییەکاندا. پاشان لە کۆتایی چلەکاندا لە کار دەرکراوە و له‌ به‌غدا چەند جارێک تووشی زیندان و دوورخستنەوە بووە.

ساڵی ١٩٥٧ کۆمەڵێک شیعری بەناوی “ڕازی تەنیایی” بە چاپ گەیاندووە و بەشێک لە شیعرەکانی کراونەتە گۆرانی.

سەردەمێک ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی ناوەندی یەکێتی نووسەرانی کورد بووە، سەردەمێکیش سەرۆکی لقی سلێمانی نووسه‌رانی کورد بووە.

تاکوو ساڵی ١٩٩٢ لە لەندەن نیشتەجی بووە، ھەر لەوێش لێکۆڵینەوەکەی لەسەر کێشی عەرووز لە شێعری کوردیدا تەواو کردووە.

پاش ڕووخانی رژێمی بەعس گەڕاوەتەوە بۆ هه‌رێمی کوردستان، ساڵی ٢٠٠٤ لێکۆڵینەوە عەرووزییەکەی بەچاپ گەیاندووە. بەھۆی ژیانی پڕ لە ئاوارەیی و دەربەدەرییەوە، گەلێک لێکۆڵینەوە، دەقی ئەدەبی، ھونەری فەوتاون و به‌ چاپ نه‌گه‌یشتووه‌.

دواجار دە ساڵ لەمەوبەر و له‌ ڕێکەوتی ۲۰۰۶- ۱۰ -۲۹ لە ماڵەکەی خۆی لە سلێمانی کۆچی دوایی کردووە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووخەونی بەرەی کوردستانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
بابەتی دواتربەپێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی، ئەرتەشی تورکیا دوو ژنه گریلای تیرباران کرد
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان