Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران بنکەیەکی تری پترۆشیمیی ئێران ئاگری گرت

بنکەیەکی تری پترۆشیمیی ئێران ئاگری گرت

0
1349

ڕۆی کورد:  هەواڵدەریی فەرمیی کۆماری ئیسلامی، ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی خەرمانانی 1395ی هەتاوی هەواڵی ئاگرکەوتنەوەیەکی تر لە پترۆشیمیی عەسەلویەی بڵاو کردۆتەوە.

ئەو ئاگرکەوتنەوە ٤ کەسی تێدا بریندار بووە و دەگوترێ دۆخی کەسێکیان زۆر ئاڵۆزە

قاسم قائدی، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێوەبەریی قەیران لە پارێزگای بوشێهر لەمبارەوە گوتوویەتی: “ئەم ئاگرکەوتنەوەیە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕووی داوە و ٤ کەس تێیدا بریندار بوون کە ڕادەی سووتانی کەسێکیان 65%ـە.

قائدئ هەروەها گوتوویەتی: “ئەو ئاگرکەوتنەوە لە “وێستگەی کۆنترۆڵی گوشاری کۆمپانیای پترۆشیمیی موبین” ڕووی داوە.

بەو ئاگرکەوتنەوەیە، ئەوە دەیەمین ئاگرکەوتنەوەیە کە لە ماوەی مانگی گەلاوێژ و خەرمانان لە بنکە نەوتی و پترۆشمیشمییەکانی باشووری ئێران هاتۆتە ئاراوە.

بە سەرنج دان بە ڕێژەی ئاگرکەوتنەوەکان و هەروەها بوونی هەندێک بانگەشە، ئەو ئاگرکەوتنەوانە لە لایەن هەندێک گرووپ و ڕێکخراوی دژبەری ئێران لەو ناوچەیە هاتوونە ئاراوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوودەقی وەرگێڕدراوی نامەی ئەفسانە بایەزیدی، خوێندکاری زیندانیی کورد لە زیندانی کرمان
بابەتی دواترسەرۆک کۆماری یەمەن: ئێران ناوچەکە بەرەو تەندووری دووبەرەکیی ئایینی دەبا
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان